رۆژنامەی ھەولێر

لە هەولێر، رێكخراوی فاو وۆرشۆپێكی تایبەتی بە وەڵامدانەوەی فریاگوزاری ساز كرد

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان FAO))، بە هاوكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان و سەنتەری بەڕێوەبردنی فریاگوزاری تەندروستی ئاژەڵان، كۆتایی بە وۆركشۆپێكی پێنج ڕۆژە لە شاری هەولێر بە ناونیشانی “پەرەپێدانی دەستنووسێكی نیشتمانی بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە كاتی فریاگوزاری تەندروستی ئاژەڵان/ وەڵامدانەوەی فریاگوزاری) كۆتایی پێ هێنا؛ ئەم وۆرك شۆپە بەشێك بوو لە پڕۆژەی (FAO) بەهێزكردنی یاسای ڤێتێرنەری لە عێراق و هەرێمی كوردستان گەورەكردنی خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی ئاژەڵان و چاودێری نەخۆشییەكان.”

لە وۆركشۆپەكەدا نوێنەرانی خزمەتگوزارییەكانی ڤێتێرنەری نیشتمانی، فەرمانگەكانی ڤێتێرنەری پارێزگاكان، بەڕێوەبەرایەتییەكانی پشكنینی ڤێتێرنەری دەروازە سنوورییەكان و كەرەنتینە، دەزگا ئەمنییەكان و چەندین هاوبەشی سەرەكی كۆ كردەوە. لە میانی وۆركشۆپەكەدا، بەشداربووان پێداچوونەوەیان بە ئەنجامی هەڵسەنگاندنی ڕێبازی پێشكەوتووانە بۆ ئامادەكاری بۆ ئەگەر باری نائاسایی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كرد، ئەولەویەت و كردەوەی پێویستیان دەستنیشان كرد و، بە شێوەیەكی هاوبەش كاریان لەسەر سیناریۆی كردەیی كرد كە قۆناغەكانی ئاگاداركردنەوە و وەڵامدانەوەیان دەگرێتەوە. هەروەها پلانی نیشتمانی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری و نەخشەڕێگایەكیان بۆ باشتركردنی داڕشت.