لە پارێزگای کەرکووک سێ تیرۆریستیی داعش دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای کەرکووک ئەنجام داوە.

راشیگەیاندووە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریستیی داعش کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون دەستگیرکراون.

شانەی ناوبراو ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە میانی لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش چەکداربوون.

ئاماژەی بەوەیش داوە، یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بە ئەبو بەدران ناسراوە، بەشداریی کردووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستیی لەوانە؛ بەشدارییکردن لە ھێرشکردنە سەر بنکەی پۆلیسی فاتیح لە ئەنبار و سووتاندنی بنکەکە، ھەروەھا کوشتنی موختاری ناوچەی ئەبو تیبان رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار و چوار پاسەوانی موختارەکە.

ھەروەھا باسی لەوەیش کردووە، یەکێکی دیکە لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بە ئەبو حارس ناسراوە لە بەناو دیوانی جوند سەربە داعش چەکداربووە و پاڵپشتیی لۆجستی بۆ تیرۆریستان لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک دابین دەکرد.

ھەواڵی زیاتر