رۆژنامەی ھەولێر

نۆیەمین خوولی شانۆی شەقام لە کەرکووک دەستی بە چالاکییە هونەرییەکانی کرد

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندانی کەرکووک بە چەپڵەڕێزانەوە پێشوازییان لە خوولێکی نوێی چالاکییە شانۆییەکانی نێو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەر شەقام کرد، کە بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپا بۆ ماوەی یەک هەفتە بەڕێوە دەچێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین گەورە هونەرمەندان وەک کورد و ئێران و میسر و تونس تێیدا میوانن و بەسەر چەند لێژنەیەکی هەڵبژاردنی باشترین شانۆ و ئەکتەر و هەڵسەنگاندن دابەشبوون و لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەشدا زنجیرەیەک پانێلی تایبەت لەسەر بەرهەمە شانۆییە کوردییەکان و کردنەوەی چەندین خوولی ڕاهێنان بۆ پێگەیاندنی ئەکتەری شانۆیی دەبێت