فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له رێگهی نامیلكهیهكدا ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەى کابینەی نۆیەم (2019-2025)ى بڵاو کردەوه، بهپێی ئهو زانیارییانهی له نامیلكهكهدا بڵاوكراوهتهوه بە ئاستێکی زۆر بەرز پلان و کارنامەكانى کابینەى نۆیەم جێبەجێ کراون.
کارنامەکە بە داتا، ئاستی جێبەجبەجێکردنی هەموو بوارەکانی کارنامەى خستووەتە ڕوو، کە پێک هاتوون لە (چاکسازی، خزمەتگوزاری، پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی، ئازادی و دیموکراسی و پێکەوەژان، پەیوەندییەکانی هەرێم لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی، ئابووری و دارایی و کارگێڕی).
بەهۆى روانگەى ڕوون و ئامانجداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامودەزگاکانی حکوومەت لەپێناو حکوومڕانیی باش و کارگێڕیی کارا و پێشخستنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە خەڵک، بەشی هەرەزۆرەى کارنامەى بڕیارلێدراوى کابینەى نۆیەم جێبەجێ کراون، ئهمهش متمانەى نێوان هاووڵاتییان و حکوومەتی بەهێز کردووە.
سووربوونی کابینەى نۆیەم لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و پێشخستنی ژێرخانی هەرێمی کوردستان، سەربارى ئاستەنگە سیاسی و ئابووریییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان و پەتاى کۆرۆنا و ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، ئاستی خزمەتی گشتی بەرەو پێشەوە بردووە و گۆڕانکاریی بەرچاو لە ژیانی هاووڵاتییاندا هێناوەتە کایەوە.
بۆ بینینی ئاستی جێبهجێكردنی كارنامهكانی كابینهی نۆیهم به داتای فهرمی، كلیك لهسهر (ئهم لینكه) بكه.

