پەیامنێری هەولێر
وەک پێشتر بڕیار بوو، دوێنێ ٧ی مانگ دانیشتنی دووەمی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت و تێیدا دەنگ بە سەركۆمار بدرێت، بەڵام وا دەرنەچوو، بەهۆی کشانەوەی لایەنەکان لە دانیشتنەکە، کۆبوونەوەکە دوا خرا.
ئەوەی پەیوەندیی بە بابەتی سەرکۆمارەوە هەیە، ئێستا بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراقە، بە ڕاگرتنی کاتی هۆشیار زێباری بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستەکە؛ ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵییش دوای ئەوە هات/ ٤ پەرلەمانتاری سەر بە یەکێتی و پەرلەمانتارێکی بێلایەن تانەیان لە کاندیدبوونی هۆشیار زێباری دا. بەڵام زۆرینەی سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن بڕیارەکە لە کۆتاییدا لە بەرژەوەندیی هۆشیار زێباری دەشکێتەوە و، وەک پێشتر دادگاکە ئەو شتانەی بە درۆ خستەوە سەبارەت بە دۆسیەی هۆشیار زێباری باس دەکران.
دوابەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵیش، هۆشیار زێباری پەیامێکی ئاراستەی ڕای گشتیی عێراق کرد و لە ڕێگای لاپەڕەی تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ڕایگەیاند؛ رێز له بڕیاری دادگای فیدراڵ بۆ راگرتنی كاتیی كاندیدبوونم ده‌گرین، تا ئه‌و كاته‌ی سكاڵای ئه‌وانه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، كه به توندی خوویان به رۆژانی به‌ر له چاكسازییه‌وه گرتووه”.
له پۆسته‌كه‌یدا هۆشیار زێباری، دەڵێت: “ئێمه دڵنیاین كه دادگا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێشتر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت دووپاتیان له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی بوونی مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون له ئێمه‌دا”.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، “ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه، ته‌نها ناڵه‌ی هه‌ندێك كه‌سه، له پێناو خووپێوه‌گرتنی زیاتریان به ده‌سه‌ڵاته‌وه”.
جێگای ئاماژە پێکردنە، وەک هەڵوێستێک دژی ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵیش، ئەندام پەرلەمانەکانی حزبی نیشتیمانی عێراقی سوننیەکان، لە لێدوانەکانیاندا جەختیان لەوە کردووەتەوە دواجار سەرۆک بارزانی کاندیدی سەرکۆمار دیاری دەکات و، ئەوان تەنیا دەنگ بە بەربژێری پارتی دەدەن بۆ ئەو پۆستە، مه‌شعان جبووری، سه‌رۆكی حزبی نیشتمانیی عێراق و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، سەبارەت بە دواخستنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق و ئامادەنەبوونی فراکسیۆنەکانە گەورەکان لە دانیشتنەکە، لە لێدوانێکی میدیاییدا، ڕایگەیاندووە؛ بڕیارماندا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆشیار زێباری له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده نه‌ده‌بوو، ئێمه‌ش ده‌نگ به هۆشیار زێباری ده‌ده‌ین، بۆیه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان كرد”.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو؛ وه‌كو سوننه‌كان هاوپه‌یه‌مانیه‌تیمان له‌گه‌ڵ پارتی جێگیره و له‌سه‌ر ده‌نگدان به كاندیده‌كه‌ی پارتی سوورین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین، تاوه‌كو بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدرێت، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چینه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان”.
هەر وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی، بە ڕاگرتنی کاتی هۆشیار زێباری، پەرلەمانتارانی پارتی لە بەغدا، بە دڵنیاییەوە جەخت لەوە دەکەنەوە هۆشیار زێباری سەرکۆماری داهاتووی عێراقە و بە گرتنی وێنە لەگەڵ هۆشیار زێباری و ئاماژە بەوەی سەرکۆماری داهاتووی عێراقە، وەڵامی دادگای فیدڕاڵی دەدەنەوە.