گەورەترین پڕۆژەی بەخێوکردنی مانگای شیردەر لە کەلار دروست دەکرێت
له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له سێكته‌ره جیاوازه‌كان جێبه‌جێ كراون، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌م پڕۆژانه بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه كه له‌م ڕێگه‌یەوە سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێمی کوردستان فره لایه‌ن ده‌بێت و لە ھەمان کاتدا ده‌بێته هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان و حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به شێوه‌یەکی ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری ئەو پڕۆژانه‌ی كردووه.
یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ش، پڕۆژه‌ی بەخێوکردنی مانگای شیردەره لە کەلار، كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ٢٠٠ دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت و ٧٥٦ مانگای شیرده‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، بڕی گوژمه‌ی ته‌رخانكراویش بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ٧ ملیۆن دۆلارە و ڕۆژانه ده‌توانێت ٢٥ تۆن شیر به‌رهه‌م بهێنێت.
پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی مانگای شیرده‌ر له كه‌لار، هەلی کاری بۆ ١٥٠ کەس رەخساندووە و ده‌توانن داهاتی خۆیان له ڕێگه‌یەوە ده‌ستبخه‌ن.
جیا له‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان سوود له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه وه‌رده‌گرن، له هه‌مانكاتیشدا له داهاتوودا ده‌توانرێت به‌رهه‌مه‌كانی پرۆژه‌ی به‌خێوكردنی مانگای شیرده‌ر له كه‌لار كه بریتین له بەرهەمی ماست و پەنیر و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش بكرێت.
پڕۆژەی بەخێوکردنی مانگای شیردەر، کارگەیەکی پەینی کیمیایش لە خۆدەگرێت و بڕیار وایه لە ئاییندەیەکی نزیکدا بکەوێتە کار و به‌رهه‌مه‌كانی بكه‌وێته بازاڕه‌كان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری