رۆژنامەی ھەولێر

پارتی و پارتییەکان بەرەو سەرکەوتنی گەورە دەچن

وەیسی سەعید وەیسی
پارتى دیموکراتی کوردستان، خاوەن ڕێبازێکى ڕاست و دروست، خاوەن ڕابەر و مەرجەعێکە کە سەرۆک (مەسعود بارزانى)یە و هەموومان ڕێبوار و خەباتگێڕى ڕێبازى بارزانین و لە سایە و چەترى جەنابى سەرۆک بارزانیدا بۆ یەک ئامانج و یەک ڕێباز تێدەکۆشین.
بە دڵنیاییەوە بەپشتیوانی خودای گەورە و دڵسۆزی خەلکی کوردستان، پارتی و پارتییەکان بەهێز و باوەڕبەخۆبوونەوە بەرەو سەرکەوتنی گەورە لە 11-11دەچین، پارتی وەک ھەمیشە بەحزبی یەکەم و پێشەنگ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە، کە ئەنجامەکانی کۆتایی پڕۆسەکە بەهێزترین وەڵام دەبێت بۆ دژەپارتییەکان، لەڕابردوودا زۆر هەوڵدران لەڕێی لاوازكردنی پارتییەوە، گەلی كورد لاواز بكەن، چونکە هەموو لایەك بە دۆست و نەیارەوە چاک ئەو ڕاستیە دەزانن كە چەندە پارتی بەهێز بێت ئەوەندەش كوردستان بەهێزە کە ڕۆڵی گرنگ و کارای بینی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، بەرگریکارێکی سەرسەخت بوو کە ڕێگەی نەدا پیلانی لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەر بگرێت، بەڵام لەگەل ئەمەشدا خۆشبەختانە توانی بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بەیەکەمی سەرئاستی ھەرێمی کوردستان بمێنێتەوە، زیاتر لە 800 هەزار دەنگی هێنا و ئەگەر ئەوکات دەنگی ھەردوو پارێزگای كەركووك و مووسڵیشی بگەیشتبا سەر، دەبووە یەك ملیۆن دەنگ كە لە هەموو عێراقدا حیزبێك نیە بەتەنیا بتوانێت ئەوەندەی پارتی دەنگ كۆ بكاتەوە. کەچاوەڕوان دەکرێت ئەم جارە بەرەو سەرووی یەک ملیۆن دەنگ بچێت . مێژوو سەلماندوییەتی تا پارتی ھەبێت کورد بێ خاوەن نییە و دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان پارێزراو دەبێت، بۆیە ئەرکە پێکەوە پێگەی کورد لەبەغدا بەھێزبکەین بە دەنگدانمان بۆ لیستی 275 ، چونکە پارتی قەڵغانی پاراستنی کوردستانە و دەبێتە مایەی زیاتری پێشکەوتن و ئاوەدانی، جیاواز لەلایەنەکانی تر چۆن لە خەبات و شۆڕشدا ڕۆڵ و ئەرک و بەرپرسیاریەتی سەرەکی ھەبووە لەئێستا و داھاتووشدا ھەمان ڕۆڵ و ئەركی پاراستنی قەوارەی سیاسیی و دەستووریی ھەرێمی کوردستانی لەئەستۆدایە.