رۆژنامەی ھەولێر

*لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕیار درا مووچەی خانەنشینانی پيشمەرگە خەرج بکرێت*

*لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕیار درا مووچەی خانەنشینانی پيشمەرگە خەرج بکرێت*

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا کێشەی مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی لە 2025/1/1 بە دواوە خانەنشین بوونە و مووچەیان لەلایەن حکومەتی فیدرالەوە خەرج نەکراوە چارەسەر بکرێت و وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، بەیانی پێنجشەممە11/6 مووچەیەکیان وەک پێشینە لە سەر داهاتی ناوخوی هەرێم بۆ خەرج بکات و بە زووترین کاتیش چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت .