رۆژنامەی ھەولێر

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند: لە رێکەوتی 4ـی تشرینی دووەم، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ 5ـی تشرینی دووەم لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان ژمێریارى سەربازى، دەستدەکرێت بە ئەنجام دانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: رۆژی پێنجشەممە 6ـی تشرینی دووەم، دەست بە دابەش کردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، لەم مانگەدا، زیاتر لە ٪97 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.