وه‌زیرى كاره‌با. فەرمانی وەزاری بۆ دانانی چوار بەرپرسیارێتیی نوێ لە وەزارەتی کارەبا دەرچوو
وه‌زیرى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به پشتبه‌ستن به فه‌رمانێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى وه‌زاریی بۆ دانانى چوار به‌رپرسیارێتیی نوێ له وه‌زاره‌تى كاره‌با، ده‌ركرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/2/2022، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى كاره‌با بە پشتبەستن بە فەرمانێکی مه‌سروور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، فەرمانی وەزاریی بۆ دانانی هەر چوار بەرپرسیارێتیی خوارەوە دەرکرد:
– فارس میرخان محه‌مه‌د ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی کارەبا
– پێشڕەو نووری سه‌عید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا
– حوسێن حه‌مه‌د قادر، ڕاوێژکاری وەزارەت
– سەفەر تەیب ئەحمەد، راوێژکاری وەزارەت