رۆژنامەی ھەولێر

دیندار زێباری پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە کرد

دیندار زێباری پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە کرد بۆ تاوتوێکردنی یاسای دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش. لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی پرۆژە یاسای پێکهێنانی دادگایەکی تایبەتمەند بە دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش، کە پێشتر لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ڕەتکرابووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی تشرینی دووەم، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ڕێکخراوی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەرانە (C4JR) کرد. ئەم ڕێکخراوە جیهانییە لە بواری جینۆساید و تاوانە نێودەوڵەتییەکاندا کار دەکات و شاندەکە پێکهاتبوو لە حەسەن جەمیل خالید، هاوڕێ ئەحمەد محەممەد، و سۆزان خیری خدر.

لە دیدارەکەدا، جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی پرۆژەیاسای پێکهێنانی دادگایەکی تایبەتمەند بە دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش، کە پێشتر لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە ڕەتکرابووەوە.

دیندار زێباری ڕوونیکردەوە کە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەکی نوێ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم. ئامانجی ئەم یاسا نوێیە، دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعشە لەسەر ئەو تاوانە نێودەوڵەتیانەی ئەنجامیانداون، هەروەها قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی داعش و کەسوکاریان.