وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی 460 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی قیرتاوكردن لە نازماوەی شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
ڕۆژی سێشەممە، 4ـی تشرینی دووەم، وەزەراتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەمەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە گوند و گەڕەكەكانی شاری هەولێر، پڕۆژەیەكی قیرتاوكردن لە نازماوەی شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پڕۆژەكە بە گوژمەی 460 ملیۆن دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە نازماوەی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پڕۆژەیە لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی هەولێرە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان كە بریتییە لە قیرتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی نازماوە، ئێستاش چەندین ئامێری قورس كار لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكەن.

