هاودەنگ فارووق
پارتی بەكۆڵێک بەرهەم و دەستكەوت، بە خەرمانێك پرۆژە، بەگوتارێكی ئەقڵانی ، دامەزراو، توندوتۆڵ و بەپلان، بەئاسۆیەكی ڕۆشنەوە، بە باوەشێك بیرۆكەی بەسوودو ئەدەبیاتێكی سیاسی – میدیای ئاست بەرزەوە، بەكردار نەك بەگوفتار، پیشانی خەڵكی كوردستان و عێراقی دا، گوتی: ئەوە منم، ئێوەم پرۆژە باران كردووە، ئەوە منم، دەمەوێت شار و شارۆچكەكانتان بۆ بكەمە هەولێر، ئەوە منم، دەمەوێ هەموو ماڵێک ڕووناك بكەوە، دوێنێ هەولێرو هەڵەبجەو دهۆك و ڕاپەڕین، ئەوە منم، دەنگم پێ بدەن، بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی كورد لەبەغدا، مافی هەموو خاوەن مافێك لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، دەبەمە ناو پەرلەمانی عێراق و لەبڵندگۆ و پێگەیەكی بەهێزەوە بەرگری دەكەم. لە ئێوە گوڕوتینی زیاتر، لەپارتەكەتان بەرگری بەهێزتر.
ئادەی با پرسین، كە ئەوەیە پارتی و بانگەشەی ڕێبوارانی ڕێبازی بارزانی، ئەی دووكانە سیاسییەكانی دی، كوان و لەكوێن؟ تەنها یەك تاكە پرۆژەی خۆیان پیشانی جەماوەری كوردستان بدەن! ئەوان لەبری شاتە شات و، قیژ و هوڕی سەر ستەیچ، با بتوانن یەك دەستكەوتی خۆیان بژمێرن. كوا پرۆژەتان بۆ سلێمانی و بیتوێن و پشدەر، هەڵەبجە و گەرمیان و شارەزوور؟ كوا چیتان كرد؟
ئەوان كە هەموو دەستكەوتێكیان هەر قسەیە، تێمان بگەیەنن بودجەی سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید و پێنجوێن و شارەزوور و ڕانیە و چەمچەماڵ بەرەو كوێ برا، چۆن حەپەلوش كرا؟

