گه‌نجێكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، نەیتوانی رەگەزەکەی بگۆڕێت کۆتایی بە ژیانی خۆى هێنا.
کوڕێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان ویستویەتی رەگەزەکەی خۆی بگۆڕێت، بەڵام لەلایەن کەسوکاری رێگری لێکراوە، ئەویش دوای ماوەیەک گۆشەگیری خۆی کوشتووە.
ماڵپه‌ڕى (هه‌نگاو) بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كرده‌وه، ڕێبوار ئیبراهیمى، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵى شارى (مه‌ریوان)ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، ویستوویه‌تى به نه‌شته‌رگه‌رى ڕه‌گه‌زى خۆى له كوڕه‌وه بۆ كچ بگۆڕێت، بنهماڵهكهشى بۆ پرسیاركردن سه‌ردانى مامۆستایه‌كى ئایینی‌یان كردووه و مامۆستاكه پێى گوتوون ئه‌و كاره به‌پێى شه‌رع ڕێگه‌پێدراو نییه، دواى ئه‌وه ڕێبوار بۆ ماوه‌یه‌ك تووشى خه‌مۆكى بووه.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردوه، “په‌یوه‌ندیان به چه‌ند كه‌س له هاوڕێیانی ڕێبوار كردوه و ئه‌وان پشتڕاستیانكردوهتهوه له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر گۆشه‌گیر و توشی خه‌مۆكی بوه، باوك و دایكیشی ڕێبوار ساڵی ڕابردو له‌یه‌ك جیا بونه‌ته‌وه”.