هاودەنگ فارووق
خەڵكی كوردستان هێشتا بەسەرهاتی 38 ئیمزاكەی فرۆشتنی كەركووكیان لەبیر نەچووە، كە لەبەرچاوی هەموو دنیا كەركووكیان فرۆشت، كەچی ئێستا و لەم سەردەمی دیجیتاڵەدا، بافڵ تاڵەبانی دێت و باسی بەرگری لە كوردستان دەكات؟ تەنانەت لە دێڕێكدا دەڵێت: ئێمە خاكی كوردستان نافرۆشین! وەك ئەوەی بیەوێت سوكایەتی بەخەڵكی كوردستان و وشیاری و یادەوەری خەڵك بكات. هەر ئەو خەڵكەی كە سەرجەمیان شایەتحاڵی فرۆشتنی كەركووكن، لەبەرچاوی ئەو كامێرانەی كە ئێستاش گرتەكانیان ئەرشیف كردووە كە خودی ئەو بافڵ تاڵەبانیە لەسەر كەناڵەكان بەزمانی ئینگلیزی گوتی: بەئیمزای 38 ئەندامی سەركردایەتی كەركووكمان ڕادەستكرد.
لەوەش بترازێت، دێت باسی ئازادی دەكات! ئای لەوە ئازادی لە سلێمانی، لەدوای ئەوەی زنجیری تانك و باجەڕت هێنا بەسەر جەستەی نەیارە سیاسییەكانتدا! هەر بەڕاستی ئەوانە دەیانەوێت كێ بخەڵەتێنن؟ یان لەكاتێكدا دۆست و دوژمن شایەتی بۆ گەشەكردن و حوكمی قانون دەدەن لەهەولێر، دێت لەدەستكەوتەكانی هەولێر كەم دەكاتەوە!
ئازادییەكەی یەكێتی لەسلێمانی، لەوەدایە كە هێزە چەكدارەكان دەنێرن و كەناڵەكانی ئۆپۆزسیۆن دادەخەن. هەر ئێستای نوسینی ئەم داخست. ناسكە ئازادی!NRTچەند دێڕە، هێزێكی یەكێتی، كەناڵ و پەخشی
شەڕ فرۆشتن بە ئازادی و ئاوەدانی هەولێر لە پایتەختی کوردستاندا، ئازادی و ئاوەدانی شانبەشانی یەکەوە گەشەیان کردووە. خەڵک لە سایەیاندا هەست بە کەرامەت و گەورەیی خۆیان دەکەن. بەڵام ئەوەی سەرنج ڕادەکێشێت، ناماقووڵیکردنی بافڵ تاڵەبانی بەرانبەر بە هەولێر و هەولێرییەکانە، کە وەک هەوڵێکی بێهودە بۆ شاردنەوەی ڕێککەوتنە ژێربەژێرییەکانی لەگەڵ شۆڤینیستەکان دەردەکەوێت.
جیاوازیی نێوان هەولێر و سلێمانی
لە هەولێری ئازاد و ئاوەداندا، هیچ ئۆپۆزسیۆنێک و ڕەخنەگرێک بە تۆپ و درۆن و دەبابەوە هێرشی ناکرێتە سەر و کەرامەتی هیچ تاکێک خەوشدار ناکرێت. بەڵام ئەو قسە بێسەروبەرانەی بافڵ لە ناو ژینگەی ئارام و ئاوەدانی هەولێردا کردی، ئەو گوتەیە بەدرۆ دەخاتەوە کە باسی نەبوونی ئازادی دەکات لەو شارە.
ئەو ئازادییەی ئاماژەی پێدەکرێت، وەک ئەوەیە کە دەرهەق بە هاوکار جاف و کانی کوردەیی لە ڕانییە و هێرشی لالەزار لە سلێمانی ڕوویدا. خەڵکی کوردستان ئازادیی ئاوایان بە توورێکی قەڵب ناوێ.
قیڕەقیڕی سەر ستەیج، شەقوەشان و سەرەوژێرکردنی دەستەواژە ئایینییە پیرۆزەکان، دەلالەتی ئیفلاسی سیاسی و سەرەتای دۆڕانێکی گەورەیە لەم هەڵبژاردنەدا..
لە فەزیحەتەکەی لالەزاردا، ئەو سووکایەتییەی بە خەڵکی سلێمانی کرا لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەوە هەرگیز لەیاد ناکرێت. خەڵکی هەولێر هیچ وەختێک متمانەی بە سەرحزبێک نەبووە و ناشبێت کە هێندە زمان زبر و جنێوفرۆش بێت.
پارتی بە ئاشکرا بە بەغدا و کوردستان و هەموو دنیا ڕاگەیاندووە کە دەچێتە بەغدا تا شەریکی ڕاستەقینە بێت، نەک وەکو خەڵکێک ببێتە شاگرد.
سەیرە کەسێک لە هەولێر باسی ئیستیقرار دەکات، کەچی لە سلێمانی شەولەناو دەیان تانک و زرێپۆش و درۆن و تڕومبێلی پڕ چەکدار وەردەداتە کۆڵانەکانی گردی سەرچنار.
ئەرێ بۆ نایەن لە خەڵکی سلێمانی بەگشتی و خاوەن کار و سەرمایەدارانی ئەو شارە بپرسن، بزانین یەکێتی باسی کام ئیستیقرار و بووژانەوەی بازاڕی سلێمانی دەکات؟
بەڕاست پێیان وایە خەڵکی هەولێر و هەموو کوردستانیش بیریان چۆتەوە حکومەتی بەغدا ساڵی ٢٠١٤ بە فیتی کێ مووچە و بوودجەی کوردستانی بڕی.
بەڵای گیانی كەمایەتییەكانی كوردستان
كەمایەتیی و کریستیانەکانی هەولێر و دهۆک زۆر باش دەزانن لە سایەی پارتی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەزعیان چۆنە و تا چەند ئازادن لە مومارەسەی ژیان و تقوسی تایبەت بە خۆیان. ئەو پێکەوەژیانەی ئەوان نازانن بەری بەکوێوەیە، یەک لە بنەما نەگۆڕ و جێی شانازی پارتی و حکومەتی هەرێمە.
هەروەها ئەوەش دەزانن كە کێ بوو ٢٠ ساڵ زیاتر تانەی لە کۆتای کریستیان و توورکمانەکان دەدا، هەوڵیاندا تاكو بە پشتیوانی بەغدا كورسی و مافی كۆتای كەمایەتییەكانیان کەم کردەوە و مافی ئەو هاوڵاتییە ڕەسەنانەی کوردستانیان پێشێل کرد. ئەم هەویرە ئاوی زۆردەوێت و، زۆر وتنیش قورئان خۆشە، هەمووان لەكۆتاییدا بڵێن: بەڵێ بۆ لیستەكەی سەرۆك بارزانی.

