رۆژنامەی ھەولێر

‎ گفتوگۆ لەگەڵ خۆتدا

‎هاودەنگ فارووق
هەموو ڕۆژێك پارتی چەپكە گوڵی پرۆژەیەك دەدا لەسەر سنگی هەولێر و دهۆك و سۆران. هەموو ڕۆژێك سلێمانی و هەڵەبجە و ڕانیە، شارەزوور و دەڤەری گەرمیان، هاواردەكەن كوا دەستی پارتی بمانگاتێ و لەمیحنەتە دەرمان بێنێت.
پیاوێك ئا لەو پێنجوێنە گوتی: دەمەوێ پرۆژەیەكی وەك ئەوەی شەقام و بەرزەپردەكەی سۆران لای ئێمەش جێبەجێ بكرێت! ئەی بۆ ناكرێت؟ لاوێكی هەڵەبجە پڕ بە گەروی مایكێك گوتی: كوا جادە؟ كوا پرد و كوا سەوزایی؟ كوا پشتێنەی سەوز بۆ هەڵەبجەی شەهیدان؟
ژنێكی شۆخ و شەنگی شارەزوور گوتی: كوا پارك و كوا پرۆژەی كشتوكاڵ بۆ ئایندەی نیشتمان؟ كەچی زۆری نەبرد پیرەپیاوێكی دنیادیدە بە گەنجێكی ڕانیەی گوت: بۆ وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە، بڕۆ بەدەنگی بەرز بڵێ: كوا پارتی دیموكراتی كوردستان؟ تا بەدەنگی خۆم ببمە پشتیوانی ڕۆڵەكانی پارتی و بارزانی و بەشداربم لە یەك ملیۆن دەنگ بۆ كاروخزمەت و بوژانەوەی دەڤەرەكەم..