بەکر کەریم حەسەن
(گۆتە) شاعیر و زانای ئەڵمانی دەڵێ: “بەردێک دەخەنە سەر ڕێگات تاكو ساتمە بكەی، کەچی تۆ دەتوانی جوانییەكی لێ دروست بكەی.”
گومانی تێدا نییە مرۆڤی ڕاستگۆ و خاوەن ئیرادە دەتوانێ بەرگەی هەموو ئاستەنگ و ناخۆشییەك بگرێ و بەسەر كۆسپ و تەگەرەكاندا زاڵ ببێ و، خۆڕاگرانە و سەبەرزانە بەردەوام بێت لە هەنگاونان و نەوەستێ، بەڵكو بەردەوام دەستكەوت و بەرهەم و پڕۆژەی گشتیی سوودبەخشی هەبێت.
ئەو ماوەیە هەموو هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ خەریكی بانگەشەی هەڵبژاردنن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ. لە هەرێمی كوردستان لێرەولەوێ بانگەشەی پارتەكان دەبینین و دەبیسین لە پێش چاوی هاووڵاتیانی كوردستان و عێراقی فیدراڵ بانگەشەكان بەرێوە دەچن، هێز و بازوو و مێژوو ڕاستگۆیی هەموو لایەك لە بەر چاواندایە و، جودا لە دروشمی باق و بریق و قسەی بێکردار و بێزراو و قێزەوەن. گرینگ ئەوەیە لە سەر زەوی چی دەگوزەرێ چی دەبینین. هاووڵاتیان لەكام پرۆژە و دەستكەوت سوودمەندن و بەرنامە و پلانی كام حیزب بووە، بێ دوودڵی و بێگومان بەوپەڕی ڕاشكاوی و ڕاستی بینینەوە. پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕابەرایەتی و سەرۆكایەتیی جەنابی كاك مەسرور بارزانی بە كۆمەڵێ دەستكەوت و پڕۆژەی ڕۆژانەوە یەك لە دوای یەک بە بەردەوامی و ڕۆژێک لە هەولێر و ڕۆژێك لە دهۆك و زاخۆ و سۆران و سلێمانی و هەموو هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان سودمەند و قازانج بینن لەو پڕۆژانە كە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ستراتیژین لە خزمەت سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان چ لە بواری كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و كشتوكاڵ و پەروەردە و شارەوانی و بەنداوەكان و ڕێگاوبان و ئارامی و ئاوەدانی سەرتاپای هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كە مایەی شانازی و دڵخۆشی و بەختەوەرییە بۆ هەموو هەرێمی كوردستان. بە شایەتی و گەواهیدەری خەڵكی تری دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام باسی ئاوەدانی و ئارامی و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان دەكەن. لە كابینەی نۆیەم سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگی و ڕێگری و بەربەستانەی بەردەم كابینەی نۆیەم، بەڵام خۆڕاگری و بەردەوامی جەنابی سەرۆكی حكومەت و پاڵپشتی خودای گەورە و هاوكاری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، دروشم و پلانەكان بوونە كردار و ڕاست بینی. پێویستە دروشم و قسە و گوفتار ڕاست بینی بن و واقیعانە ڕەفتار بكەین و دروشمەكان دەبێت واقیعی و گونجاو و ئەرێنی و سوودبەخش بن، ڕەچاوی هەست و سۆزی هاووڵاتیان و خۆشەویستی خاك و نیشتمان و نەتەوەی تێدا بەرجەستە بێت بە كردار و بەرپرسیاریەتی بە كردار و دروشم گەر ڕاست بینی و ئەرێنی وگونجاو و پڕ كردار و سەرنج ڕاكێش بێت كاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و یەكلاكەرەوە دەبێت. بۆ نموونە لە مێژووی ئەمریكا لە ساڵی (1864) لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن (ئەبراهام لینكۆڵن) دروشمێكی سەركەوتوویی بەكار هێنا كە بریتی بوو لە (ناوەڕاستی دۆڵدا ئەسپەكەت مەگۆڕە) ئەوە بوو (ئەبراهام لینكۆڵن) هەڵبژاردنی بردەوە بۆ جاری دووەم، تا ئێستا لە ئەمریكا لەلایەن بەربژێرەكانی تری ئەمریكاوە هەمان دروشم بەكار دەهێنن.
هەروەها لە هەڵبژاردنەكانی توركیا ئاكەپە دروشمی (هەموو شتێك لە پێناو توركیا)ی دووپات كردەوە و هەڵبژاردنی بردەوە.دروشم پێویستە بنیاتنەر و ئەرێنی بێت، لەویش باشتر گەر دروشمەكان ببنە كردار. ئەوەی لەو هەڵبژاردنە بەدی دەكەین حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەم بە ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆكی حكومەت هەر ڕۆژەی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری گشتیی ستراتیژی بۆ بوژانەوەی ژێرخانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و دەخرێتە خزمەت هاووڵاتیان كە مایەی ئاسوودەیی و دڵخۆشیی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانە. بە ڕاستی كارەكان لە دروشمەوە بوونە كردار و، خەیاڵ و پلان و خەونەكان بوونە ڕاستی. كە مرۆڤی ئاسایی دوور لە هەموو پابەندییەكی حیزبی ئەو هەموو پڕۆژە و كارە باش و ستراتیژی و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و هەوڵدانە بەردەوامە دەبینێ و كارەكان دەچنە قووڵایی دڵەوە، مرۆڤ ئاسودە دەكات و هەست بە خەمخۆری و خاوەنداریەتی دەكات و، جگە لەوەی بەوپەڕی ئیرادەوە بەرگری لە پاراستن و سەربەخۆبوونی هەریمی کوردستان دەکاتەوە، پێویستە پاڵپشت و هاریكار بین بۆ بەردەوامی زیاتری سەقامگیری و ئارامی و ئاوەدانی و خۆڕاگری.
ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی

