ئەمڕۆ شەممە ١ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ڕاپەڕین ڕایگەیاند: لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆ، ئامادەکاریی تەواو دەست پێکراوە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا پڕۆژەی ڕووناکی بگاتە دەڤەرەکە و هاوبەشەکانی لێی سوودمەند بن.
بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ڕاپەڕین:
(110،000) سەد و دە هەزار هاوبەشی کارەبا سوودمەند دەبن.
نزیکەی (230) مووەلیدەی کارەبا لە سنوورەکە دەکوژێنەوە.

