مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
یانەی بەرشلۆنە دەچێتە ئەمریكا
یانەی بەرشلۆنە، جموجۆڵەكانی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانە داراییەكانی دەست پێ كردووە، دوای هەڵوەشاندنەوەی یارییەكی بڕیارلێدراو لە شاری میامیی ئەمریكا، كە بڕیار بوو یارییەكەی بەرانبەر یانەی ڤیا ڕیاڵ لەو شارە ئەنجامی بدا.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاندووە: كە كارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە، ئێستە لە گفتوگۆدان بۆ تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی ئەو یارییە، كە چاوەڕێ دەكرێ یانەی بەرشلۆنە نزیكەی 7 تا 8 ملیۆن یۆرۆ قازانج بكات، كە هەلێكی دارایی باشە، بە تایبەت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانە داراییەی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی یارییەكەی لە میامی تووشی بوو. هەروەها یارییەكی دیكەی یانەكەی لە لیبیا بە هۆكاری ئەمنییەوە هەڵوەشایەوە، كە نزیكی 5 ملیۆن یۆرۆ قازانجی دەكرد و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بڕیاری دا ئەو یارییە بكات.
ئەو هەنگاوانەی یانەی بەرشلۆنە، بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی جێگرەوەی داراییە، بۆ باشتركردنی ڕەوشی دارایی یانەكە، بە تایبەت كە یانەكە لەم چەند ساڵەی دواییدا، بە دۆخێكی خراپی داراییدا دەڕوات.
ئێستە یارییە دۆستانەكەی بڕیارە لە پیرۆز بكرێ، بژاردەیەكی كردەنیی باشە، بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانەی بەری كەوت.
خوان لاپۆرتا لە شاری وەرزشیی خوان گامبەر، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەكە و هانز فلیكی راهێنەر و دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەكە كۆ بووەتەوە، وردەكاریی ئەو گرێبەستی پێ گوتوون كە لە پیرۆوە بۆیان چووە، یانەكەش خواستی لەوەیە قبووڵی بكا، بە هۆی بەها داراییەكەیەوە.
لاپۆرتا لە كۆبوونەوەكەدا پێداگر بوو لەسەر ئەوەی هانی یاریزانان بدا و ورەیان بەرز بكاتەوە، دوای شكستەكەیان بەرانبەر ریاڵ مەدرید لە دواكلاسیكۆدا، دووپاتی كردەوە كە ئەو گرێبەستە، هەلێكی باشە بۆ باشتركردنی ڕەوشی دارایی یانەكە، بەو مەرجەی كاریگەریی لەسەر یارییەكان نەبێ.
چاوەڕوان دەكرێ دوای یارییە دۆستانەیەی بەرشلۆنە لە پیرۆ، دوای یارییەكەیان بەرانبەر ڤیا ریاڵ لە خولی ئیسپانی بێ، كە بە دوا یاریی ساڵی 2025ی خولی ئیسپانیای یانەكە دادەنرێ. پێشتر وا بڕیار بوو یارییەكەی میامی لە 20ی دیسێمبەری 2025 بەڕێوە بچێ، بەڵام هەڵوەشایەوە.
بەرشلۆنە هەوڵ دەدا یارییە دۆستانەكەی لەگەڵ یاساكان هاوڕێك بێ، كە پێش پشووی ساڵی نوێیە، بە تایبەت كە لە 3 یان 4ی مانگی یەكی 2026 یارییان لەگەڵ یانەی ئیسپانیۆل لەسەر یاریگەی كۆرنیا ئێلبرات هەیە.
ئایا لە كلاسیكۆ ریاڵ مەدرید سوودی لە بڕیارەكانی ناوبژیوان وەرگرت؟
شەپۆلی ناڕەزایەتییەكانی ڕووەو ناوبژیوانی یاریی كلاسیكۆ زۆر بووە و بەشێكی چاودێران پێیان وایە بڕیارەكانی بە قازانجی ریاڵ مەدرید بووە.
بەشێكی شەقامی وەرزشی، یانەی ریاڵ مەدرید بەوە تۆمەتبار دەكەن، بەردەوام فشار لەسەر ناوبژیوانان دروست دەكا، بۆیە بەشێك پێیان وایە ئەو هۆكارەیە وا دەكات بڕیارەكانی ناوبژیوان بەشێكیان لە بەرژەوەندیی ریاڵ مەدریددا بێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لە یانەی بەرشلۆنە، پێی وایە كە ریاڵ مەدرید لە 10 گەڕ و كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە كۆی 30 خاڵی كۆی گشتیی ئەم وەرزە، پێی وایە بەشێكی بەهۆی بڕیارەكانی ناوبژیوانەوە بووە.
رۆژنامەكە باسی لەوە كردووە، كە لە كلاسیكۆدا، ناوبژیوان سیزار سۆتۆ گرادۆ، بە یارمەتیی ئیلیسیاس بیایانۆڤیا لە ژووری تەكنیكیی ڤیدیۆ، چەند بڕیارێكیان داوە جێی مشتومڕ بووە، دوای ئەوەی گۆڵی دووەمی جود بێلنگهامی هەژمار كرد، سەرەڕای ئەوەی هۆیسنی یاریزانی هاویانەی لە كۆبارسی یاریزانی یانەی بەرشلۆنەی دا.
باسی لەوەش كردووە، كە ناوبژیوان، لێدانێكی سزای ڕوونی دژی كارڤاخال نەژمارد، دوای ئەوەی بە توندی لەگەڵ ئەراوخۆی یاریزانی بەرشلۆنەدا جووڵایەوە، هاوكات لێدانێكی سزای ناڕوونی لەسەر ئیریك گارسیا ژمارد، كە بێمەبەست تۆپەكە بەر دەستی كەوتبوو و كیلیان ئمباپێ لەدەستی دا. لە بەرانبەردا ڤا لێدانێكی سزای نادروستی ڕەت كردەوە، لە كاتێكدا دژی لامین یامال ڕەت كردەوە، كە بە هۆی بەركەوتنی لەگەڵ ڤینیسیۆس هەژمار كرابوو.
رۆژنامە كاتەلۆنییەكە باسی لەوە كردووە، كە ئەوە جاری یەكەم نییە تێیدا ریاڵ مەدرید سوود لە بڕیارەكانی ناوبژیوان وەردەگرێ، پێشی وابوو لە گەڕی كردنەوەی خولی ئیسپانیا بەرانبەر ئۆساسۆنادا، كە ریاڵ 1-0 بردیەوە، لێدانێكی سزای نادروست بۆ ریاڵ مەدرید ژمێردراوە، رۆژنامە كاتەلۆنییەكە دەڵێ: سەرەڕای ئەوەی حاڵەتەكە ڕوون بوو، بەڵام لێدانی سزای لە بەرژەوەندیی ریاڵ مەدرید داوە.
دەشڵێ لە گەڕی دووەم بەرانبەر ئۆڤییدۆ، ریاڵ مەدرید 3-0 گۆڵ بردیەوە، ناوبژیوان چەندان هەڵەی كاریگەری كردووە، گۆڵی یەكەمی لە فاوڵیكی چوامینییەوە كرد، هاوكات ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ تیپی بەرانبەر نەژماردووە.
رۆژنامە ئیسپانییەكە دەشڵێ: لە گەڕی سێیەمیشدا بەرانبەر مایۆركا، 2-1 بردیەوە، لێدانێكی سزای ڕوونی بۆ تیپی بەرانبەر ریاڵ مەدرید نەگرتووە.
مێدیاكە باسب لەوە كردووە لە گەڕی چوارەمیش بەرانبەر سۆسیداد، ناوبژیوان بە كەڵكی ریاڵ مەدرید هاتووە. لە گەڕی پێنجەمیش بەرانبەر ئیسپانیۆل ماستانتۆنۆ لە خولەكی 78 بە توندی دژی كارلۆس رۆمیرۆ جووڵاوەتەوە و سەری بە سەختی بریندار كرد، بەڵام تەنیا كارتێكی زەردی پێ درا. لە گەڕی شەشەمیش بەرانبەر لیڤانتی 4-1 بردیانەوە، دەڵێ ماستانتۆنۆ گۆڵی دووەمی كرد، لە كاتێكدا دەبوو لەو یارییە بەشداری نەكا.
لە گەڕی هەشتەمیش 3-1 لە ڤیا ریاڵی بردەوە، دەڵێ ڤینیسۆس بەهۆی بەركەوتنێكی ناڕاستی لەگەڵ رافا مارین لێدانی سزای بۆ ژمێردراوە.
لە گەڕی نۆیەمیش بەرانبەر خیتافی 1-0 بردیەوە، ڤینی سوودی لە بڕیارەكانی ناوبژیوان وەرگرتووە، كە بووەتە هۆی دەركردنی دوو یاریزانی یانەی بەرانبەر.

