فازڵ میرانی
(3)
خووشك و براكانم:
دەنگی تۆی بەڕێز لەگەڵ ئێمەدا، بەهێزمان دەکات و ئەمانەتێکمان دەخاتە ئەستۆ، کە دەزانین چۆن بیپارێزین و بیکەین بە واقیعێک، واتان لێ بکات هەست بکەن هەڵبژاردنتان بۆ ئێمە، ئەگەر دووبارەش بووبێتەوە، هەر لەسەر بنەمای متمانە بووە، خۆ ئەگەر لەو نەوەیەش بیت کە تازە گەیشتوویتە تەمەنی یاسایی و یەکەمین جارتە دەنگ دەدەیت، ئەوا هەڵبژاردنەکەت دروستە. ئەگەریش ئێمەت لە لیستەکانی دیكە پێ باشتر بووە، ئەوا بڕیارێکی ڕاست و لەجێی خۆیدا بووە.
ئێمە بەدوای هیچ پەنا و پەردەیەکی پەرلەمانیدا ناگەڕێین، مەگەر تەنیا لەبەر ئەوەی کە ئێمە پێشەنگ و پێشڕەوی بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەڕێز و خاوەنشکۆین لە هەموو ڕوویەکەوە.
+ دەوڵەتێک ڕێز لە هاووڵاتییانی بگرێت.
+ دەوڵەتێک پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی بکات.
+ دەوڵەتێک ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بپارێزێت.
+ دەوڵەتێک خاوەنی سەروەری بێت.
+ دەوڵەتێک خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەی دابین بکات.
+ دەوڵەتێک پلانی ڕوون و جێبەجێکردنێکی ڕاستگۆیانە و هاوچەرخ بێت.
دەنگی دەنگدەر بۆ ئێمە و لەگەڵ ئێمە، هاوبەشییەکی بەردەوامە کە تەنیا ناسنامەی نیشتمانیی هاوبەشمان حوکمی دەکات.
لای ئێمە جێگە بۆ هیچ جیاکارییەك لەنێوان خەڵکەکەماندا نییە.
ئێمە عێراقین، ڕەگ و ڕیشەمان یەکە.
ناسنامەمان ناسراوە.
مێژوومان شایەدمانە و دوژمنیش پێش دۆست و برا، دان بەو ڕاستییەدا دەنێت.
ئێستامان ئاشکرایە بۆ هەرکەسێک، کە پرسیار دەکات و دەزانێت چۆنمان بنیادناوە و بەردەوامیش دەبین لەسەر بنیادنان لە هەر بوارێکدا، کە خێر و خۆشی بۆ عیراق بهێنێت.
ئێمە مرۆڤ بنیاد دەنێین، لەگەڵیشیدا ئەوە بنیاد دەنێین، کە پابەندبوونی بە ژیان و هەوڵدان بۆ باشترین، پتەوتر دەکات.

