وەیسی سەعید وەیسی
هەڵبژاردنی خولی ئەم جارەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گرنگی و بایەخی خۆی هەیە، چونكە كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر گۆڕینی نەخشەی سیاسی لە عێراقدا، بەتایبەت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان، کە بە سەرەتایەکی تازەی دادەنێت بۆ جێبەجێکردنی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، بۆیە گرنگە خەڵکی کوردستان بە دەنگەکانیان پێناسەی سەنگ و قورسایی پارتی بکەن، چونکە ھەمووکات پارتی جێگای متمانە و ئومێدی خەڵکە و داینەمۆی پاراستنی کوردستان و ئارامییەکەی بووە، ھیچ کات مساوەمەی لەسەر بستێك لە خاكی كوردستان نەکردووە و ناكات، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات، ملکەچی ھیچ فشار و ھەڕەشەیەک نەبوو کە دەیویست مافەکانمان پێشێل بکات کە پێشبینیش دەکرێت ئەم جارەشیان خەڵکی کوردستان پاداشتی ھەڵوێست و خۆڕاگری و قوربانیدانەکانی پارتی بدەنەوە و سەركەوتنێكی تر تۆماربکرێت و جارێکی تر متمانەی كوردستانیان بەدەست بھێنێت و خەونی دژە پارتییەكان نەهێتەدی،چونکە ڕابردوو سەلماندی پارتی ھەڵگری بارەگرانە نەتەوەیی ونیشتمانییەکانە، بەخوێن ناسنامەی نەتەوەیی گەلەکەمانی پاراستووە.
لەبەغداش ڕازی نەبوو مافی گەلی کورد پێشێل پێ بکرێت، وای کرد لەچوارچێوەی سیاسەتی ھاوبەشی و ھاوسەنگی و سازان مامەڵە لەگەل ھەرێمی کوردستاندا بکرێت، چونکە لە عێراقدا حكوومەتێكی مەزهەبی و توندڕەو عێراق بەڕێوەدەبات كە هەموو مەزهەب و نەتەوەكان ڕەفز دەكاتەوە، هیچ بەها و نرخێكیان بۆ دانانێت، بۆیە پارتی بەھەموو ھێز و ئیمکانیەتی بەرگری لەمافەکانی گەلی کوردستان دەکات، بەجیاوازی ئایین و نەتەوە و مەزھەبەوە، ئەمەش وادەکات خەڵكی كوردستان وەفاداری خۆیان بۆ پارتی دووپات بکەنەوە و پاداشتی هەڵوێستەكانی بدەنەوە، لە11-11بەجۆش وخرۆشەوە بەشداری ھەڵبژاردن بن و دەنگ بەلیستی پارتی بدەن، تا وەک جارانی پێشوو ئەم جارەشیان، پارتی وەک حزبی ژمارە یەك لە كوردستان و عێراق بمێنێتەوە، لەپێناو زامنکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان.

