سه‌رۆك بارزانی لەو کۆبوونەوەیەدا وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد و رایگه‌یاند: به نسبه‌ت ئێمه نه‌ینه‌وا و شاری مووسڵ به دانیشتووان و خاكه‌كه‌ی گرنگیی تایبه‌تیی هه‌یه و ئه‌مه درێژكراوه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. هەروەها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان كرد و له ڕووی پێكه‌وه‌ژیانیش نه‌ینه‌وای به عێراقێكی بچووكراوه وه‌سف كرد.
له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی داعش و رۆلی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش و رزگاركردنی نه‌ینه‌وا و شنگال، سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌مان بینیی كه له ناوچه‌كه ڕووی دا و بینیتان چۆن پێشمه‌رگه به‌رگری له هه‌موو پێكهاته‌كان كرد و له‌پێناو به‌رگریكردن له به‌ها و روحی هاووڵاتییان له نه‌ینه‌وا و دهۆك و ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه گیانیان به‌خشی. پێشمه‌رگه 12 هه‌زار شه‌هید و برینداری له شه‌ڕی دژی داعش دا.
له‌باره‌ی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی لێقه‌وماو و سته‌مدیده، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه: هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بوو بۆ هه‌موو هاووڵاتییان بەبێ جیاوازی و هه‌ر به په‌ناگه بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عێراقی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه دا: داعش تاوانی دڕندانه‌ی ئه‌نجام دا و زیانی به دۆخه‌كه و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان گه‌یاند، به‌ڵام به هه‌وڵی دڵسۆزان له هه‌موو ئایین و مه‌زهه‌به‌كان و نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و كۆسته تێپه‌ڕێنرا. دووپاتیشی كرده‌وه كە ناكۆكی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات شتێكه و په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیی گه‌ل شتێكی دیكه‌یه و نابێت هیچ دۆخێك كاریگه‌ریی بكاته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه پیرۆزه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆك بارزانی هیوای خواست ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رئه‌نجامێكی جیاوازی له چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو لێ بكه‌وێته‌وه و هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕاسته‌ڕێی خۆی و بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به هه‌رسێ بنه‌مای هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان.
له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له عێراق كه ئێستا كاری پێده‌كرێت، سه‌رۆك بارزانی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خسته‌ڕوو رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بگێڕینه‌وه بۆ یه‌ك بازنه‌یی یان پێویسته ئامارێكی وردی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك به وردی بكرێت نه‌ك به پشتبه‌ستن به فۆڕمی خۆراك.
له‌باره‌ی ده‌ستووری عێراقیش، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه: ده‌ستوور ماف و ئه‌ركه‌كانی دیاری كردووه و به‌شی ئه‌وه‌ی تێدایه كه پشتگیریی ئه‌م ده‌ستووره بكه‌ین و شانازی پێوه بكه‌ین.
له‌باره‌ی مادده‌كانی 111 و 112ی ده‌ستوور كه په‌یوه‌ستن به بابه‌تی نه‌وت و گاز له عێراق، سه‌رۆك بارزانی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی خسته‌ڕوو و جه‌ختی كرده‌وه: پێویسته بۆ ده‌ستوور بگه‌ڕێینه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڵێن نه فیدڕاڵی و نه ده‌ستوور و نه هه‌رێم هه‌بێت، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیكتاتۆرییه‌ت ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كاندیدانی پارتی ڕاسپاردووه هه‌ر نوێنه‌ری هه‌رێم نه‌بن، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عێراق و پێكهاته‌كان بكه‌ن. باسیشی له سه‌رده‌می شۆڕشی ئهیلوول كرد و گوتی: هیچ رۆژێك و هیچ جارێك په‌نامان بۆ هیچ كرده‌وه‌یه‌ك نه‌برد كه هاووڵاتیی عێراق ئازار بدات له هیچ شارێكی عێراقی له باشووری عێراق تا باكوور .
له كۆتاییدا سه‌رۆك بارزانی به ئاماده‌بووان و خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و شنگالی راگه‌یاند: ده‌نگ به‌و لایه‌ن و به‌و كه‌سه بده‌ن كه خزمه‌تتان ده‌كات و وای ده‌بینن كه ده‌توانێت به‌رگری له مافه‌كانتان بكات، ئه‌مه بۆ ئێوه جێهێڵدراوه و ئازادی ته‌واوتان هه‌یه. دووپاتیشی كرده‌وه كە گوێ ناده‌نه هێندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه و ئه‌مه تای هه‌ڵبژاردنه و هیچ نرخێكیان نییه، چونكه ده‌زانین نوێنه‌رایه‌تیی ڕای هاووڵاتییان ناكه‌ن به تایبه‌ت ڕای شه‌قامی عه‌ره‌بی

