رۆژنامەی ھەولێر

ئەمڕۆ ناوەكانی وەجبەیەكی دیكەی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ وەرگرتنی زەوی راگەیەنرا

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو حەوت وەجبەی ناوی سوودمەندبووانی هێزی پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی بە سەرکەوتووی ڕاگەيەنرا، ئەمڕۆ سێشەممە قۆناغی دووەمی ناوی سوودمەندبووانی (هەولێر- ناوەند) بۆ وەرگرتنی زەوی ئاشکرا کرا.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ناوی لیستی دەرچووانی پێشمەرگه لە دابەشکردنی زەوی بە نووسراوی فەرمی رەوانەی وەزارەتەكەمان دەکرێت و دواتریش ناوەکان لە ڕێگەی نوێنەرەکان بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەكات: ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن بۆ بەدواداچوونی ناوەکانی خۆیان، سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە، یاخود سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لە کاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێك