فازڵ میرانی
کاکەگیان دەنگت بە کەم مەزانە و لە بەخشینی بە کەسێکی شایستە بەخیلی مەنوێنە.
تۆ مافی ئەوەت هەیە دەنگنەدەیت، هەروەها سەربەستیشی بیدەیت بە هەر کەسێک، کە دەتەوێت.
خوشک و برایانی ئازیز:
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان باوەڕمان بە عێراقێکی باشتر هەیە، ئێمە لە کوردستان پایەکانی ژیانێکی باشترمان چەسپاندووە.
ئێمە بانگەشەی ئەوە ناکەین بێ کەموکووڕین، بەڵام بەردەوام کار دەکەین بۆ ئەوەی لە ژیانێکی نموونەیی نزیک ببینەوە کە شایستەی هەموو هاوڵاتییەکە.
کار دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان بەبێ ئەوەی دەست بۆ تایبەتمەندییەکانیان ببەین.
هەروەها کار دەکەین بۆ پاراستنیان لە هەر دەستدرێژییەک، چ لە لایەن کەسێکەوە بێت یان هەر زیانێک کە ڕووبەڕووی ئەوان یان خێزانەکانیان ببێتەوە. ئێمە گرنگی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، منداڵان، هەرزەکاران و گەنجان دەدەین، هەروەها کار دەکەین بۆ سەلامەتی کۆمەڵگا و پەیوەندی و و ئازادییەکانی، بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییە سەرەکییەکان، جا بۆ گوندە دوورە دەستەکان بێت، یان بۆ شارە گەورەکان.
ئێمە ڕۆڵەکانی مستەفا بارزانی و شۆڕشگێڕانی کوردستانین، ئەوانەی کە داوای عێراقێکی بێ ترس و سەربەخۆیان کرد، عێراقێک دڵسۆز بێت بۆ خەڵکەکەی، عێراقێک تێیدا هیچ دەسەڵاتێک نەبێت جگە لە یاسایەکی دادپەروەرانە و هیچ فەرمانڕەوایەکیش نەبێت جگە لە دەستوور.
دەنگی تۆ بەشێکە لە بڕیار، بڕیارێک کاریگەری لەسەر بوونی مرۆڤ دەبێت و پارێزگاری لە نەوەکان دەکات.
دەنگی تۆ، لە هەر کوێیەک بیت، ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر بوونی خزمەتگوزارییەکان یان نەبوونیان.
دەنگی تۆ لە شوێنی ڕاستدا واتە ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی مافەکان، ڕێگرتن لە ڕق و کینە، هەروەها ڕێگرتن لە دەستدرێژی کردنە سەر مافەکانت لەسەر ئەم خاکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی.
دەنگی تۆ لەگەڵ ئێمە واتە چەسپاندنی ڕێزێک و حورمەت، کە دەسەڵات ناچار دەبێت بەرامبەرت نیشانی بدات. ئەم ڕێزە تەنها ڕەفتارێکی کاتی نییە، بەڵکو هەموو ئەو شتانەیە کە پێویستە حکومەت پێشکەشی بکات، هەروەها تۆ مافی ئەوەت هەیە لێی بپرسیتەوە.

