رۆژنامەی ھەولێر

روونکردنەوەیەک لە گووتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک – گەرمیان

لەسەر چەند کاردانەوەیەکی لایەنە سیاسیەکان لەسەر گووتەکانی ڕێزدار (کاک مەسرور بارزانی) جێگری سەرۆکی پارتیمان، به‌ پێویستی ده‌زانین ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ بخه‌ینه‌ڕوو:

 

١ـ ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان پاڵپشتی تەواوی وتەبەنرخەکانی بەڕێزیان دەکەین، ووتەکانی بەڕێزیان لەسەر کەرکووک بابەتی هەڵبژاردن نیە، بەڵکو تەعبیر لە جەوهەری سیاسەتی پارتییە بۆ کەرکووک و جێبەجێ کردنی ماددەی 140ـی دەستوور تاکە چارەسەرە، بۆ جێبەجێ کردنی و بەڕێزیان جەختی کردەوە کە دەبێت دەستوور وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.

٢ـ پاڵپشتی ئەوە دەکەین کە بەڕێزیان داوای لەخەڵکی کوردستان و کەرکووک کرد، متمانە بکەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان و دەنگ بە لیستی 275 بدەن بۆ ئەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی حکومڕانی بگوازینەوە بۆ کەرکوک و کەرکوک بکەینە شاری ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکان

٣- کەرکوک داگیرکراوە ..؟

ئێمەش ئەو پرسیارە لە خەڵکی کەرکوک دەکەین ئایە کەرکوک نەبۆتە سەربازگە و هەموو دەسەڵات لای عەسکەر نیە .؟ ڕۆژانە بەبەرچاوی هەمووان غەدر و زوڵم و تەعەددا لە جووتیارانی کورد دەکرێت بەهەمەری سەربازی و پاڵپشتی سوپا لەناوچەکانی سەرگەڕان و دووبز و داقوق و تۆبزاوە و ناوچەی کاکەیی

٤- پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین حیزبی کوردستانی عێراقەو تەمەنی 79 ساڵە و لە عێراق و کوردستان ڕێگای پێدراوە مومارەسەی کاری سیاسی خۆی بکات و ئۆرگانەکانمان و هەر لەکەرکوک بوون و دوای گەڕانەوەی بارەگاکانمان ئێستاش بەشێک لەو بارەگایانە داگیرکراوە و هەڤاڵانمان لە خانووی کرێ موومارەسەری حیزبی خۆیان دەکەن.

بژی ڕووحی پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکان.

27ـی ئۆکتۆبەری 2025