شازدەی ئۆکتۆبەر پەڵەیەکی ڕەشە بەناو چاوانی بافڵ تاڵەبانی

دەشتی ئیسماعیل

لە مێژووی گەلەکەماندا هەمیشە کاری خیانەتکاری هەبووەو بەدی کراوەو دیتراویشە، بەلام ئەگەر بەوردی بە مێژووی کوردا بچیتەوە هیچ خیانەتێک وەک خیانەتە مێژوویەکەی ١٦ ئۆکتۆبەری سالێ ٢٠١٧ نەبووە، کە گرووپە مافیاگەرەکەی ناو یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان کە بەسەرۆکایەتی بافڵ تالەبانی ٪٥١ خاکی کوردستانی بە دوژمن فرۆشت و بۆ ئەوەی تەنیا ئێران لێ رازی بێت و پشگیری بکات بەرامبەر نەیارەکانی بۆیە هەمیشە ئێرانیش تارادەیەکی زۆر لە هەموو ئەو کێشانەی ڕووبەرووی یەکیەتی و مالباتی تاڵەبانیەکان دەبێتەوە ئێران راستەوخۆ پشگیریان دەکات و لێ ناگەرێت پشتیان بە ئەرز بکەوێت، بۆیە هەموو ساڵێک لەو مانگەدا پێویستە هەموو کوردێکی ئازادیخواز نەفرەت بنێرێت بۆ ئەو گرووپە مافیایەیی کە نیوەی کوردستانی تەسلیمی دوژمن کرد.

چونكە ئەم خیانەتە خەباتی سەد ساڵەی گەلەكەمانی لە باشوور كە هەزاران شەهید و بریندار خوێنی بۆ ڕژا، لە چركەساتێكدا ئەو گرووپە مافیایەی ناو یەکیەتی هەموومانی بێ هیوا كرد، چونكە كەس بڕوای نەدەكرد دوای ئەو هەموو قوربانیدانە بۆ ڕزگاركردنی وڵاتمان لە چنگی داگیركەر، ئاوا بە ئاسانی لەپێناو پارەو پلەو پۆست  بەفیڕۆ بدرێ و تەسلیمی نەیار و ناحەزی گەلەكەمان بكرێت..

لە ڕاستیدا هیچ پاساوێك ناتوانرێت بۆ ئەو خیانەتە گەورەیە بهێنرێتەوە،

چونکە بافڵ تاڵەبانی و هەندێ لەو فەرماندە سەربازیانەی لەگەڵی بوون بە رۆژی رووناک کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانیان بە دوژمن فڕۆشت ئێستاش خەریکی پیلانی ترن بۆ ئەوەی ئەوەندە قەوارەی ماوە ئەویش بە دوژمن بفرۆشن، بۆیە ئەبێت خەلکی کوردستان زۆر لەوە بە ئاگاتر بێت و چونکە جمووجۆڵەکانی ئەو ماوەیەیی سەرۆکی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان بەو ئاراستە کار دەکات.

لە هەموو دونیاوە وایە هەر کەسێک لەهەر پلەو پۆستێکا بێت ئەگەر خیانەتی نیشتیمانی گەورەی لەو چەشنە کرد ئەبێت دادگای بکرێت بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات، بەلام لەبەر ئەوەی لە کوردستان دادگاکان سەربەخۆ نینەو لە ژێر چەتری یەکیەتی نیشتیمانی کوردستاندان ناتوانرێت دادگای بکرێن،بەلام خەڵکی کوردستان و بەشێکی زۆر لە ڕۆژنامەنوسان و چاودێرانی سیاسی و چالاکوانانی مەدەنی لە ناو خۆی کوردستان و دەروەوی کوردستان داوا لە کۆمەلگای نێو دەوڵەتی دەکەن کە بافل تالەبانی کە ئێستا کەسی یەکەمی ناو یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانە لە دادگایەکی نێودەوڵەتی دادگای بکرێت و بە سزای یاسایی خۆی بگات لە بری فڕۆشتنی ٪٥١ لە خاکی کوردستان لەبەرامبەر پارەو هەندێ پلەو پۆستی زیاتر و بۆ ئەوەی ئێران زیاتر پشتی بگرێت و لەبەرامبەر لاواز نەبوونی بەرامبەر نەیارەکانی.

لە کاتی ئێستادا جگە لەو پیلانگێریەیی بەرامبەر بە خاك و نیشتیمان دەیکات بەفڵ تاڵەبانی هەر بەوەش نەوەستاوە دەیەوێت هەموو ئەو فەرماندە سەربازیانە تیرۆر بکات و کەسانی نزیک لە خۆی لە شوێنەکانیان دابنێت و بۆ ئەوەی لەهەر کارێکی قێزەون کە لە داهاتوو کردی نەهێنیەکانی بپارێزن، ئەوەتا لە ماوەی تەنیا یەک هەفتەدا ٢ فەرماندەی باڵای ناو یەکیەتی نیشتیمانی کوردستانی تیرۆرکردن و کە یەکیان بە ناوی هاوکار جاف کە فەرماندەی دەزگای زانیاری بوو  کە لە ڕێگای بۆمب کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لکاندبووی تەقاندیەوە و ئەوەکەی تریش ئاکام عومەر کە فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی یەکیەتی بوو ئەویش لە ڕێگای بۆم کە بەسەیارەکەی بۆی لکاندبوو تەقاندیەوەو دوو لە پاسەوانەکانی لەگەڵ خۆی تیرۆر کردن، بۆیە لە کاتی ئێستادا چەند فەرماندەی باڵای تر لە ترسی ئەوەی تیرۆر نەکرێن کوردستانیان جێهێشتووە، بۆیە لە کاتی ئێستادا نائومێدیەکی زۆر باڵی کێشاوە بەسەر کوردستان.

ھەواڵی زیاتر