زانکۆی سەلاحەدین قوتابییانی دەرچووی پۆلی دوازدەی ئاگادار کردەوە ئەوانەی ناویان لە هێچ بەشێک نەگەڕاوەتەوە دەتوانن فۆرمی ڕاستەوخۆ وەربگرن بۆ وەرگیرانیان لە زانکۆی سەلاحەدین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2025، زانکۆی سەلاحەدی ڕایگەیاند: “سه‌رجه‌م ده‌رچووانی پۆلی دوازدەی ئاماده‌یی ئەوانەی ناویان لە هیچ بەشێك نەگەراوەتەوە، ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه ده‌توانن فۆرمی راسته‌وخۆ وه‌ربگرن بۆ خوێندن له به‌شی سیسته‌می سیاسی و سیاسه‌تی گشتی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.”
ئەو قوتابییانەی دەخوازن لەم بەشە وەربگیرێن، بۆ پركردنه‌وه‌ی فۆرمی راسته‌وخۆ، دەبێ سه‌ردانی كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كان بكه‌ن.

