قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی ئاڵوگۆركردنی زیندانیان لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە رێکەوتی (٢٠٢٢/٢/٧) بەرێز ( مسعود باتێلی ) سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەئامادەبوونی بەرێوەبەران و بەرپرسانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دەروازە پێشوازییان لە بەرێز (احمد نجم الدین احمد) بەرێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی و بەرێز (نصرواللە رشنودی) سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری هەولێر و بەرێز (عبدالله ئاکرەیی) بەرێوەبەری گشتی پەیوەندیەکانی ئێران و بەرێز ئاغای (سید كمال عبداللهی) نوێنەری وەزارەتی دادی كۆماری ئیسلامی ئێران کرد .

و لە رێورەسمێک دا قۆناغی چوارەمی پرۆسەی ئاڵوگۆركردنی زیندانیان لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران بەرێوەچوو .

لەم قۆناغەدا حكومەتی هەرێمی كوردستان (١٠) زیندانی رادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە و ماوەی حوكمەكانیان لەناو گرتووخانەکانی ئێران تەواو دەکەن.

پرۆسەی ئیمزا کردنی رێکەوتنەکە لەنێوان ھەردوو نوێنەری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری وەزارەتی دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێوەچوو و دواتریش سزادراوان رادەستی نوێنەری وەزارەتی دادی ئێران کران.

لە کۆتاییدا بەرێز (احمد نجم الدین احمد) بەرێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی و
ڕاشیگەیاند ئاڵوگۆر كردنی زیندانیان لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی رێككەوتنێكە كەلەنێوان كۆماری عێراقی فیدرال و كۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشت بەیاسای ژمارە (6) ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەلەساڵی (2014) دا دەرچووە ، وەپاڵپشت بەم یاسایە رێككەوتن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كراوە بۆ ئاڵوگۆرکردنی زیندانیان .

ھەواڵی زیاتر