وەزارەتی كار چەند هەلێكی دامەزراندنی لە ناوچەیەكی هەرێم ڕاگەیاند 

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم چەند هەلێكی دامەزراندنی بۆ سەنتەری ئۆتیزمی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی بتوێن لە رانیە راگەیاند.

وەزارەتی کار رایگەیاند، پێوستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەک هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و بڕوانامەی ئامادەیی ھەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزمی سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بیتوێن لە ڕانیە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١-کارگێری کار بەشی ئیدارە بەکالۆریوس رەگەزی مێ یەک دانە

٢- توێژەری دەرونی بەکالۆریوس رەگەز مێ: یەک دانە

٣- توێژەری کۆمەڵایەتی بەکالۆریوس رەگەز مێ یەک دانە

٤- پەروەردەی تایبەت بەکالۆریوس رەگەز مێ چوار دانە

٥- کارگوزار ئامادەیی رەگەز مێ یەک دانە

٦- شۆفێر ئامادەیی رەگەز نێر دو دانە

٧- پاسەوان ئامادەیی بەرەو خوار رەگەز نێر دو دانە  پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت و دانيشتووى ناحیەی حاجیاوە بێت.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (7) رۆژ لە رێكەوتی 7/2/2022 تا رێكەوتی 14/2/2022.

كلیك بكە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە

ھەواڵی زیاتر