بە گوژمەى 300 ملیۆن دینار.. پڕۆژەى قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی نۆغەران و چالووگ كرایهوه
ئەمڕۆ دووشەم پارێزگاری هەولێر پڕۆژەى قیرتاوکردنی و دەبل درێسینگی ڕێگای گوندی نۆغەران و چالووگ بە درێژایی 6 کم کە بە گوژمەى (300) ملیۆن دینار کردەوە.
پڕۆژهكه لە چوارچێوەی پرۆژە هاوبەشەکانى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ئۆپى هەولێر کوردستان جێبەجێکراوە.
لەڕێورەسمی كردنهوهی ڕێگاكه، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: قیرتاوكردنى ڕێگای گوندی نۆغەران و چالووگ كه ژمارەیەک گوند بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە ڕووى کشتوکاڵیشەوە گرینگى و بایەخێکى زۆرى هەیە بۆ ناوچەکە.
ڕاشیگهیاند: وەکو پارێزگاى هەولێر پێزانینمان بۆ کارەکانى ئۆپى هەولێر کوردستان هەیە کە بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەم سنوورەدا ژمارەیەک پڕۆژەیان پێشکەش کردووە.
پارێزگارى هەولێر هەروەها گوتى: بە خۆشحاڵییەوە لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگه لە ساڵى 2021 دەستمان بە ئەنجامدانى پڕۆژەکان کردەوە کە بەشێک لەو پرۆژانە لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بوون و بەشێکیشیان لە وەزارەتەکان.
جهختیشی كردهوه كه بۆ ئەمساڵیش 2022 پلان و بەرنامەى فراوانتریان هەیە بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کە بە زیاتر لە 80 ملیار دینار دیارى کراوە و لە بەهارى ئەمساڵ دەستیان پێ دەکرێت و دەکەونە بوارى جێبەجێکردنەوە.