بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی هاووڵاتییان دەرکرا
پاڵپشت بە بڕیارێکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لێخۆشبوو‌ن لە قەرزی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دەکات.
له‌نووسراوێكدا، كه‌واژۆی كوێستان محه‌ممه‌د وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره و تێیدا هاتووه، ئەو کەسانەی سودمەندبون لە (سندوقی بیمەی کۆمەڵایەتی)و دانەوەی قەرزەکانیان دواکەوتووە هیچ پێبژاردنێک نایانگریتەوە ئەگەر قەرزەکان بگێڕنەوە.
راشگه‌یاندراوه، ماوەی دانەوەی قەرزەکانیش بۆ 90 ڕۆژ دریژکراوەتەوە و بڕیارەکەش تەواوی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سودمەندبوون لەو قەرزە.