رۆژنامەی ھەولێر

شاباز زەمانی بەرهەمێکی نوێ بە ژیری دەستکرد بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ و میوزیکژەن “شاباز زەمانی” بەشداری لە کۆنسێرتێکی هونەری و ئیڤێنتێکی تایبەتی بازرگانی کرد و چەند بەرهەمێکی پێشکەش کرد.

لە دوای کۆتایی هاتنی کۆنسێرتە هونەرییەکەی “شاباز زەمانی” کەوتە بەردەم مایکی “هەولێر” و لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی بۆچی ماوەیەکی زۆرە بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی نیە و چ پڕۆژەیەکی نوێی هونەری ئامادەیە؟، هونەرمەند لە وەڵامدا دەڵێت: لە وەرزی پاییزدا پێنچ تراکی گۆرانیم ئامادەیه و یەکێک لەو بەرهەمانەشم ئێستا لە سۆسیال میدیا بڵاودەکەمەوە بە ناونیشانی “ئاشت بینەوە”ـیە و تێکستی خۆمە و بە ژیری دەستکرد تۆمار کراوە، لەو گۆرانیەشدا بەو دێڕە شیعرییە ئاماژە بۆ عەشقێکی دۆڕاو دەکەم و بەڵێن دەدەم ئەوەی ڕوویدا لەبیری بکەم، وەرە با ئاشت بینەوە مەڵێ ئەوە دواجارە.
جگە لەو بەرهەش تا کۆتایی ئەمساڵ چوار گۆرانی دیکه بڵاودەکەمەوە.