رۆژنامەی ھەولێر

دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەست پێ دەکات

ليژنه ي باڵای به بازار كردني گەنمي جوتياران لە بڵاوکراوەیەکیدا جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە، کەوا رۆژی یەکشەمە رێکەوتی 2025/10/5 دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێدەکات…
لە زنجیرە (١) تاوەکو زنجیرەی (١٥٠) کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە، پارەکانیان لە بانکی TBIوەردەگیرێت…

تێبینی/ هاوشێوەی سیستەمی سایلۆکان ئەو جووتیارانەی گەنمەکانیان لە (٥٠ )تۆن بۆ خوارە رادەستی سایلۆ کردوە، دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارە.
هەروەها ئەوانەی زیاتر لە (٥٠ )تۆن گەنمیان رادەستی سایلۆ کردوە لە گوژمەکانی هاتنی پارەی گەنم لە داهاتوو سودمەند دەبن.
ئەو کەسەی چەکی بەناوە، دەبێت خۆی ئامادەبێت، یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەندکراوی ئەم سال بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان…