به پشتیوانی نووسینـــــــــــــــــــگهی سه‌رۆكی حـــــــــكوومهتی هه‌رێم یاده‌كه كرایه‌وه
قوتابیه‌كانی خۆی، ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی ڕواندز، خه‌ڵكی شار، ئافره‌تان و كاسبكاران . هه‌موو پیكه‌وه، مەراسیمێكی شایسته‌یان بۆ چله‌ی پاشای هونه‌ری كوردی (مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) به‌ڕێوه برد.
له ته‌واوی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم، هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران به‌ره‌و ڕواندز كه‌وتبوونه ڕێ. سه‌رله‌به‌یانی (3.2.2022) میوان و خه‌لكی شار، خه‌مخۆران و دام و ده‌زگا حكومیه‌كان به پێ ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و به تاجەگوڵینهی وه‌فا و ڕێزه‌وه، به‌ره‌و گۆڕستانی (گه‌رده گه‌رد) بۆسه‌ر گلكۆی ڕابه‌ری هونه‌ری كوردی كه‌وتنه ڕێ.
(ئامانج غازی) قوتابیه به ئه‌مه‌كه‌كه‌ی مامۆستا زرار و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كه‌ی ئێستا به ده‌نگێكی نوساو و، پڕ گریانه‌وه، به‌خێرهاتنی هه‌موومانی كرد، به په‌یڤه پڕ وهفایهكهی بانگهێشتی كردین بۆ دانانی تاجەگوڵینه، (ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی) هونه‌رمه‌ندی گه‌وره له بری هه‌موومان به په‌یڤێك هه‌ستی خه‌مباری هه‌موومانی ده‌ربڕی، (مام فه‌هاد) برای م. زرار دیسانه‌وه به‌خێرهاتنی كردین.
دوایی له هەوارگە گەشتیارییەکەی پانك، پێشانگای فۆتۆیی (60) ساڵ خزمه‌تی هونه‌ر و كه‌لتوری كوردی م. زرار كرایه‌وه. به دوایدا ئاماده‌بووان بیره‌وه‌ری و یاده‌وه‌ری و گه‌وره‌یی و جێپه‌نجه‌ی مامۆستایان له هونه‌ری كوردیدا گێڕایەوە و باسكرد.
كاتژمیر (2:30) له هۆڵی رۆشنبیری ڕواندز به ده‌م ئاوازێكی غه‌مگینی (ئامانج غازی) هه‌موومان بۆ گیانی م. زرار و شه‌هیدان هه‌ستاینه سه‌ر پێ.
بڕگه‌كانی چالاكیه‌كه ده‌ستی پێ كرد: د. سالار عوسمان بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان به وتارێكی پڕ له ڕاستی و هەقیقهتهوه به‌شداری كرد، هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی سۆران وه‌ك حكوومه‌ت وه‌فاداریان نواند بۆ كاروانی هونه‌ری ناوچه‌كه‌یان، قائیمقامی ره‌واندوز ئه‌حمه‌د قادر، لای پاشای گه‌وره‌ی ڕواندز ده‌ستی به وتەكهی كرد‌و لای پاشای هونه‌ر ڕیزی نواند. نیاز نوری به‌ناوی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان به وتەیه‌ك خه‌می گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ندانی ههڵڕژی، لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی و نوسرانیش به وتەكانیان به‌شداربوون.
زنجیره‌یه‌ك چالاكی گۆرانی وه موزیك پێشكه‌ش كرا، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند به سه‌دا و ده‌نگی به‌سۆزیان رۆخی مامۆستایان ئاسووده كرد. خاڵه دێهاتی و ماهیر ئه‌مین ناخیان پڕ كردین له ماته‌مینی.
سه‌ید ئه‌حمه‌د به ڤیۆلینهكهی به ئاواز و به‌رهه‌مه جوانه‌كانی له‌بری هه‌موو قوتابیه‌كانی وه‌فای نواند. شێرزاد و باپیر‌و زه‌ینه‌ڵ و زۆرانی تریش چرایه‌كانی ده‌ستی پاشای هونه‌ریان وه‌رگرت و كاروان به‌رده‌وام ده‌كه‌ن.
په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی ڕواندز وه‌ك ماڵێكی گه‌وره‌ی ڕابه‌ری هونه‌ر هه‌میشه ئاوەدان ده‌بێت و، له یه‌كه‌م ساتی كۆچی مامۆستاوه تا چله هه‌میشه به ده‌ف و ده‌نگی پڕسۆز و نای و قانوونه‌وه ئاوازه‌كانی مامۆستا به گوێی خه‌ره‌ند و گه‌رده‌گه‌رد دا ده‌ده‌ن تا هه‌ست به غه‌ریبی نه‌كه‌ن…
هونه‌رمه‌ندانی به‌شی شێوه‌كاری په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان به چه‌ندین تابلۆ و كاری گرافیكی تایبه‌ت به وێنه‌كانی پاشای هونه‌ر میوانانیان به ده‌ستی به‌تاڵ نه‌نارده‌وه.
فیلمێکی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی مامۆستای مه‌زن پیشكه‌ش كرا.
(ئه‌و كۆچه‌ی ژیان له بیری ناچێته‌وه) په‌رتووكێكی ژیان و كار‌و چالاكی و بیره‌وه‌ری هه‌ستی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بوو بۆ مامۆستا زرار، به‌سه‌ر ئاماده‌بووان و میواناندا دابه‌ش كرا، ئه‌و په‌رتووكه له لایه‌ن (دادیار ئازاد) ئاماده كرابوو، هاوكارانی په‌رتووك (ئامانج غازی، شێرزاد حه‌یده‌ری، فاروق باپیر).
به وتارێكی خانه‌واده‌ی م. زرار دوا ساته‌كانی مه‌راسیمه‌كه‌مان به خه‌م و په‌ژاره‌وه، ته‌واو كرد و، ماڵئاواییمان له ڕواندز و ڕواندزیهكان كرد. دڵمان دانه‌وه كه سه‌دان مامۆستا زرار له شاری خه‌بات و هونه‌ر و كولتوور و وه‌فاداری له مه‌یداندا ڕێگای پاشای هونه‌ری كوردیان گرتۆته به‌ر.