ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
لە پاڵەوانێتییەكانی تێنس، چاوی زۆربەی میدیایەكانی جیهان لەسەر پاڵەوانێتی تێنسی ژاپۆن و چینە، دیارترین ئەنجامیش گەیشتنی جەیسكای خانمە تێنسزانی ئەمریكییە بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تێنسی چین، لە لایەكی دیكەیشەوە مێدیڤێدێڤ و زڤێرێڤ گەیشتنە قۆناغی داهاتووی ركابەرییەكان.
جەیسكا بەربەستی خانمە ئوسترالییەكەی بڕی
لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی تێنسی پەكین، خانمە تێنسزانی ئەمریكا (جەیسیكا) بە دوو كۆمەڵەی بێوەڵام شكستی بە ئیلا تۆمیانۆڤیچی ئوسترالی هێنا و گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەكە.
لە یارییەكی دیكەی پاڵەوانێتی تێنسی ماستەرزی چین، ئیگا سواتیک دووەم باشترین خانمە تێنسزانی جیهان بردنەوەی بەدەستهێنا.
ئیگا سواتێک خانمە تێنسزانی پۆڵەندی و دووەم باشترین خانمە تێنسزانی جیهان، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی تێنسی ماستەرزی چین، رووبەڕووی یوئێ یوان خانمە تێنسزانی خاوەن خاک بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی، دوو سێتی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش سفر و شەش سێ بوون.
سواتیک بەم بردنەوەیە بووە یەکەم خانمە تێنسزان، سێ وەرز لەسەر یەک 25 بردنەوەی لەسەر یەک لە ماستەرز بەدەست بهێنێت، هەروەها پاڵەوانی گراند سلامی ویمبڵدۆن دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو توانی ناسناوی پاڵەوانێتی کۆریای باشوور بباتەوە، چاوی لە بەدەستهێنانی ئەم ناسناوەشە.
ئاماندا بووە سوپرایزی پاڵەوانێتی تێنسی چین
خانمە تێنسزانی ئەمریكی، ئاماندا ئینسیمۆفا، زۆر بە ئاسانی شكستی بە تێنسزانی بەریتانی كاتی پولتر هێنا و بە دوو كۆمەڵەی بێوەڵام یارییەكەی بردەوە و بیتی قۆناغی سێیەمی تێنسی چینی بڕی.
لە یارییەكی دیكەیشدا، ئیلینا رایباكینا گهیشته قۆناخی دووهمی تێنسی چین، لەو یارییەدا رایباكینای كازاخستانی رووبهرووی كاتی ماكنێڵی ئهمریكی بووهوه.
له سێتی یهكهم رایباكینا حهوت پێنج سهركهوت، بهڵام له سێتی دووهم كاتی ئهمریكی شهش چوار ئهنجامی سێتهكانی یهكسان كردهوه، له دواین سێت رایباكینا شهش سێ سهركهوت و گهیشته قۆناخی دووهم لهوێش رووبهرووی ئێڤا لیسی ئهڵمانی دهبێتهوه.
جاسمین گهیشته قۆناخی دووهمی تێنسی چین
پاوڵینی ئیتاڵی له قۆناخی یهكهم رووبهرووی ئاناستاسیا سیڤانتۆڤای دانیماركی بووهوه، له سێتی یهكهم پاوڵینی شهش یهك سهركهوت و سێتی دووهمیشی شهش سێ بردهوه.
پاوڵینی بهربژێری شهشهمی تێنسی چین گهیشته قۆناخی دووهم و لهوێش رووبهرووی سۆفینا كینینی ئهمریكی دهبێتهوه.
ناكاشیمان گەیشتە چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی تۆكیۆ
براندۆن ناکاشیما تێنسزانی ئەمریکی، بە بردنەوەی بەرامەبر ڤۆکۆڤیچی هۆڵەندی، خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی تۆکیۆی ژاپۆن.
لە بەردەوامی یارییەکانی پاڵەوانێتی تێنسی تۆکیۆی ژاپۆن، براندۆن ناکاشیما تێنسزانی ئەمریکی، رووبەڕووی ڤۆکۆڤیچ تێنسزانی هۆڵەندی بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام بباتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش حەوت پێنج و شەش سێ بوون.
بەم شێوەیە ناکاشیمان خۆی گەیاندە قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە و هەروەها تێنسزانە هۆڵەندییەکەش ماڵئاوایی کرد.
زڤێرێڤ گهیشته قۆناخی دووهمی پاڵهوانییهتی تێنسی چین
لە ئاستی پیاوان، زڤێرێڤی تێنسزانی ئهڵمانی له قۆناخی یهكهم رووبهرووی لۆرینزۆ سۆنیگۆی ئیتاڵی بووهوه، له سێتی یهكهم زڤێرێڤ شهش چوار سهركهوت و سێتی دووهمیشی شهش سێ كۆتایی پێهێنا، دواجار زڤێرێڤ گهیشته قۆناخی دووهم و لهوێش رووبهرووی كۆرینتین مۆتیتی فڕهنسی دهبێتهوه.
تایلۆر هەنگاوێكی گەورەی بڕی
لە پاڵەوانێتی تێنسی تۆكیۆ، تایلۆر فریتز، پۆلێنی پێنجەمی جیهانی زۆر بە زەحمەت شكستی بە تێنسزانی پۆرتوگالی نۆنۆ بۆرجیش هێنا، كاتێك بە دوو كۆمەڵەی زەحمەتە یارییەكەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتییەكە.
لە یارییەكی دیكەی پاڵەوانێتی تێنسی پەكین، دانیێل مێدڤیدیڤی تێنسزانی رووسیا لە پاڵەوانێتی تێنسی پەكینی 500 خاڵی، شكستی بە تێنسزانی بەریتانی كامیرۆن نوری هێنا و بلیتی قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەكەی بڕی.

