رۆژنامەی ھەولێر

دێمبێلی ژمارەی باڵۆن دۆرەكانی فەرەنسای لەگەڵ مێسی هاوتا كردەوە

 

 

عوسمان دێمبێلی بووە هەشتەمین یاریزانی فەرەنسی لە مێژوودا خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، بەمەش فەرەنسا ژمارەی خەڵاتەكانی باڵۆن دۆری لەگەڵ لیۆنێل مێسی هاوتا كردەوە، بەوپێیەی مێسی بەتەنیا هەشت خەڵاتی باڵۆن دۆری بردووەتەوە.
عوسمان دێمبێلێ شەوێکی مێژوویی لەبیر نەکراوی بەڕێکرد کاتێک بووە براوەی باڵۆندۆری ٢٠٢٥، دێمبێلێ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فرەنسا دوای ئەوەی وەرزی رابردوو ناسناوەکانی چامپیۆنزلیگ، لیگ وەن، جامی فرەنسا و سوپەری ئەوروپای بردەوە و بووە بەربژێری سەرەکی بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە، عوسمان لە رێوڕەسمی فرانس فوتبوڵ لە شانۆی دووشاتێلی بە جلوبەرگێکی فەرمی لەگەڵ تەواوی خێزانەکەی و هاوڕێیەکانی ئامادەبوون، عوسمان دێمبێلێ کە رکابەری سەرەکی لەگەڵ لامین یامال بوو، لە کۆتایی لەلایەن رۆناڵدینۆی ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان وەک براوەی باڵۆندۆری 2025 ئاشکرا کرا.
دێمبێلێ بووە شەشەم یاریزانی فرەنسا ئەم خەڵاتە بباتەوە، لە رابردوو هەریەکە لە ریمۆند کۆپا، میشێل پلاتینی، ژان پێر پاپین، زیەندین زیدان و کەریم بێنزیما ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە، عوسمان دێمبێلێ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەی بانگی دایکی کرد بۆ سەر ستەیج و بە گریانەوە سوپاس گوزاری خێزان و هاوڕێکەی کرد.
عوسمان دێمبێلی وەرزی رابردوو سەرەتا لەلایەن ئینریکی راهێنەری سانجێرمان گرفتی هەبوو بەڵام دواتر لە پلانەکانی ئینریکێ جێگەی خۆی کردەوە و بووە یاریزانێکی کاریگەری تیپەکە.
وەرزی رابردوو دێمێبلێ بەشداری لە ٥٣ یاریدا کرد، ٣٥ گۆڵی تۆمار کرد و شازدە ئەسیسیتی هەبوو، لە چامپیۆنزلیگیش بە شداری لە چواردە گۆڵ کردووە.

دێمبێلێ: ناخۆشی زۆرم بینیوە بۆیە گریام
عوسمان دێمبێلێ، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان دوای بردنەوەی خەڵاتەكە رایگەیاند نەیدەویست بگریت و دەیویست بەهێز بمێنمەوە، بەڵام کاتێک سوپاسی هەمووانی کرد و قسەی لەسەر خێزانەکەی کرد كۆنترۆڵی هەستەکانی لەدەستدا.
لەمبارەیەوە دێمبێلێ دەڵێت: بەدەستهێنانی باڵۆندۆر هەستێکی خۆشە و هەموو یاریزانێک خەون بەمە دەبینێت، بەڵام وەک ئینیرکێ دەڵێت ناسناوە بە کۆمەڵەکان گرنگترە، چونکە ناسناوی بەکۆمەڵ دەبێتە هۆکار بۆ هەبوونی ناسناوی تاکەکەسی، لە ژیانمدا ناخۆشی زۆرم بینیووە لەژیانی ئاسایی و لەژیانی وەرزشی، بەڵام تەحەدایەک هەیە مرۆڤ بتوانێت بەسەریدا زاڵ بێت منیش بەسەریدا زاڵ بووم، بەوپێیەی كاتێك گەنجی بیر لە ناسناوە تاکە کەسیەکان دەکەیتەوە بەڵام کە گەورە دەبیت دەزانیت بردنەوەی ناسناوی بەکۆمەڵە پێیوستە هەوڵی بۆ بدرێت.
دێمبێلێ گوتیشی: لەراستیدا هەرگیز هیچ کێشەیەکم لەگەڵ لویز ئینیرکێ نەبووە، هیچ دەماقاڵیم نەکردووە، هەمیشە پەیوەندی زۆر باشم هەیە و ئێستاش ئەم پەیوەندیە بەردەوامە، کەمێک هەڵە تێگەیشتن هەبوو بڕیاربوو بچم بۆ ئارسێناڵ، بەڵام ئەو گوتی نەخێر، ئێنریكی رۆڵی هەبوو كە بتوانم بڕیارێكی دروست بدەم، ئێستا بۆ من زۆر ناوەزایە ناوی لە پاڵ ئەفسانەکانی فرەنسا ناوی منیش دێت كە دواینیان بێنزیمایە كە ئەم خەڵاتەی بردەوە، بەڵام پێموایە دەبێت زۆر یاریزانی دیکەی فرەنسی ببنە براوەی باڵۆندۆر و شایستەی ئەم خەڵاتەن.