دوێنێ د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید، دوو کەسایەتیی دیاری کوردی بەسەر کردەوە.
لە سەردانەکەی خۆیدا، دکتۆر سالار عوسمان سەرەتا سەردانی کەسایەتیی و سیاسەتڤانی ناسراوی کورد، جەمال عەلەمداری کرد، لەو دیدارەدا گفتوگۆ سەبارەت پرسە سیاسی و مێژوویی ڕۆشنبیرییەکان کرا.
دواتر، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و پرسین لە باری تەندروستی، سەردانی عەبدولوەهاب عەلی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، نووسەر و ڕاگەیاندکاری ناسراوی کورد کرد و، هیوای لەشساغی بۆ خواست، کە ماوەیەکە لەبەر نەخۆشی لە وڵاتی سوید ماوەتەوە.

