چواس خالید – هەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاری له پته‌وكردنی ژێرخانی كه‌رتی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستاندا كردووه، به جۆرێك له ماوه‌ی پێنج ساڵدا دوو سه‌د و چوارده قوتابخانه به شێوازی سه‌رده‌میانه بنیاتناوه و زیادتر له دوو هه‌زار قوتابخانه‌ش نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كیشیان له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه كاره‌بای ٢٤ كاتی بۆ دابینكردوون.
٢١ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٥، له ڕێوهڕسمێكدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قوتابخانه‌یه‌ك له زاخۆ، زه‌نگی ده‌ستپێكردنی خوێندنی ساڵی نوێی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦ی لێدا و ساڵی نوێی خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، دهسپێكردنێك جیاواز له ساڵان، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كاری پته‌وكردنی ژێرخانی په‌روه‌رده‌دا كردووه.
سه‌رباری درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی ساڵانی ڕابردوو و نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به نایاسایی له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی باش نراوه بۆ پته‌وكردنی ژێرخانی په‌روه‌رده و ساڵ به ساڵ كه‌موكوڕییه‌كان كه‌متر و هه‌رێمی كوردستان له پێویستییه‌كانی سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا ئه‌رخه‌یان ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماری بڵاوكراوه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه تا یه‌كی تشرینی ٢٠٢٥، ژماره‌یه‌ك قوتابخانه‌ی نوێ له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان به شێواز و دیزاینی گونجاو و سه‌رده‌میانه بنیاتنراون، كه ژماره‌یان دوو سه‌د و چوارده قوتابخانه‌یه، به ته‌واوی ته‌واو كراون و نه‌وت و ته‌واوی پێداویستییان بۆ دابینكراوه.
ئێستاش له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، چل و سێ قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان كار له بنیاتنانیان ده‌كرێت و ڕشتانه كاری تێدا ده‌كرێت، كه بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش ته‌واو بكرێن و بخرێنه خزمه‌ت كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه.
جیا له ڕۆنان و بنیاتنانی قوتابخانه‌ی نوێ، له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه، به هه‌زاران قوتابخانه نۆژه‌ن و نوێ كراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان دوو هه‌زار و سه‌د و چوارده قوتابخانه‌یه و ئێستا قوتابیان به ئه‌رخه‌یانی تێیدا ده‌خوێنن، بێجگه له‌وانه‌ش، ئێستا ڕشتانه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه له بیست و دوو قوتابخانه‌ی دیكه‌دا ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستان، كه پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه و بڕیاره له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كاره‌كانیان ته‌واو بكرێت و ئه‌وانیش جارێكی دی بخرێنه‌وه خزمه‌ت قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان.
حه‌وت قوتابخانه‌یان له گه‌رمیان و له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ پێنج قوتابخانه و له پارێزگای دهۆك چوار قوتابخانه و له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین سێ قوتابخانه و له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران قوتابخانه‌یه‌ك و له پارێزگای سلێمانیش قوتابخانه‌یه‌ك و له پارێزگای ههڵەبجهش قوتابخانه‌یه‌ك ئێستا كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پته‌وكردنی ژێرخانی كه‌رتی په‌روه‌رده، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كمجار هه‌وڵیداوه، له ڕێگه‌ی تیشكی خۆره‌وه و وزه‌ی پاك، كاره‌بای ٢٤ كاتی بۆ قوتابخانه‌كان دابین بكات، كه به هاوكاری ده‌زگای ‘خێرخوازی بارزانی’ و ڕێكخراوی یونیسێف، ئێستا سه‌د و بیست و حه‌وت قوتابخانه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه كاره‌بای بیست و چوار كاتی‌یان بۆ دابینكراوه.
هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی دیكه‌ی خزمه‌تگوزاری و پته‌كردنی ژێرخان له هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كار له به‌ره‌وپێشتر بردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و پێویستییه‌كانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ڕۆنان و بنیاتنانی باڵهخهنانهی نوێی قوتابخانه‌كان ده‌كات.
له هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د و پێنج هه‌زار و سه‌د و حه‌فتا و چوار قوتابی هه‌ن، كه بۆ ئه‌مساڵی وه‌رزی خوێندن، سه‌د و چل و سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و چل و حه‌وت منداڵی نوێ له قوتابخانه‌كان وه‌رگیراون و زیادتر له سی و سێ هه‌زار منداڵی سه‌ر شه‌قام خراونهتەوە به‌ر خوێندن.
هاوكات حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د و شه‌ست و حه‌وت قوتابخانه له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه سه‌د و شه‌ست و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د و بیست و دوو مامۆستا له هه‌موو قۆناغه‌كاندا تێیاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه.

