مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.
سەرۆكی حكوومەت و شاندی مێوان لە كۆبوونەوەكەدا هاوڕابوون لەسەر پێوێستی و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدڕاڵی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

