له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ریر له پارێزگه‌ی هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قام و قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قام ده‌ستیپێكرد كه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی سنووری شاره‌وانییه‌كه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه بریتییه له دروستكردن و دانانی ئاوەڕۆ و نۆژەنکردنەوەی شەقام و دووبارە قیرتاوکردنەوەی شه‌قامه‌كان لە ڕێگه‌ی گەلی خانزاد له نزیك فەرمانگەی کارەبای هەریر و فلکەی خانزاد كه یه‌كێكه له پڕۆژه پێویست و گرنگه‌كانی سنووری ئه‌و شاره‌وانیی هه‌ریر.
ئه‌و پڕۆژه‌یه لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگه‌ی هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمه ئه‌ندازیارییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیی هەریر جێبه‌جێ ده‌كرێت. جگه له‌و پڕۆژه‌یه‌ش ئێستا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر(ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر) ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری خزمه‌تگوزاری له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و به‌پێی پلانی شاره‌وانیش پڕۆژه‌ی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێن.

