وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت، لەسەر بودجەی وەزارەتەکە جێبەجێ دەکرێت و 90%ی کارەکانی تەواو بووە. بڕیارە بەم زووانە تەواوی پڕۆژەکە کۆتایی پێبێت.
پڕۆژەی دووسایدی ناو بازاڕی حاجی ئۆمەران، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كه گوژمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابینكراوه و تیمێكی ئه‌ندازیارانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سۆرانیش سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
پێكهاته‌كانی پڕۆژه‌كه‌ش بریتییه له شه‌قامی دووساید و دیواری پاڵپشت و تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕی ڕووناکی و سەوزایی و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی گرنگ. ماوەی جێبەجێکردنی 365 ڕۆژی تەقویمی بۆ دیاریكراوه و ئێستاش به ڕێژەی90% كاره‌كانی پڕۆژەکە تەواو كراون و بڕیاریشه تا مانگی 10ی ئەمساڵ سه‌رجه‌م کارەکانی كۆتایی بێت، بڕیاریشه له مانگی 10ی ئه‌مساڵدا ته‌واو بكرێت

