رۆژنامەی ھەولێر

هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی بە پێنج بەرهەمی نوێ دەگەڕێتەوە

عەبدولغەفار عەبدوڵا

 

هونەرمەندی بەئەزموونی رۆژهەڵاتی كوردستان نەجمەدینی غوڵامی پێنج بەرهەمی نوێی تۆماركردووە و نوێترین بەرهەمیشی بەشێوەی كلیپ بڵاودەكاتەوە.

(داژگەی ژیان) بەرهەمەكە نوێیەكەی نەجمەدین غوڵامییە، لە تێكستی دیار هەڵەبجەیی و ئاوازی خۆیەتی و دابەشكردنی موزیك شادمیر نامۆ،كاری وێنەگرتنی لەلایەن هەڤاڵ دلێر و رامیار سەڵاح، دەرهێنانی ئاودێر عومەر، رووناكی نەژاد فەتحی و راستگۆ بەهادین، مۆنتاژ ئاریا ئاسۆ، لەلایەن ناوەندی هونەری زەنێ‌ بەرهەمهێنراوە.
هونەرمەند نەجمەدین غوڵامی، بە (هەولێر)ـی راگەیاند، ساڵی رابردوو پێنج بەرهەمی نوێی تۆماركرد و ئەمەش یەكێكە لەو بەرهەمانە، هەر پێنج بەرهەمەكە لەلایەن ناوەندی زەنێ كاری كلیپی بۆ كراوە و ئەمەش سێیەم بەرهەمە بەشێوەی كلیپ بڵاوبكرێتەوە.
نەجمەدین غوڵامی وتی “بەرهەمێكی تازەم ئامادەیە لەسەر ئەو قوربانییەی كە بۆ ژینگە كە یەكێكیان لە شاری مەریوانی رۆژهەڵات و دوانیان لە شاری هەڵەبجەی شەهید، بوونە قوربانی كوژانەوەی دارستانەكانی كوردستان كە بەنیازم لەئایندەیەكی نزیكدا بگەڕێمەوە كوردستان و كاری كلیپی بۆ ئەنجام بدەم، جگە لەوەش بەنیازی سازدانی چەند كۆنسێرتێكم لە وڵاتانی ئەوروپا لە وەرزی زستاندا ئەنجامیان بدەم”.