حەمەسەعید حەسەن
هێنده شه‌ید‌ای تۆم، هێنده شێتی تۆم
خۆشترم ده‌وێی له ژیانی خۆم
هێنده‌م خۆش ده‌وێی، هه‌ر چی شک ده‌به‌م
به قوربانی یه‌ک، چرپه‌ی تۆی ده‌که‌م.
ده‌زانم ده‌ژیم، له‌نێو خه‌یاڵدا
خه‌ریکی شه‌ڕم، له‌گه‌ڵ مه‌حاڵدا
وه‌ک چۆن کۆتاییی ژیان مردنه
خۆشه‌ویستیی تۆیش، قه‌ده‌ری منه
به ئه‌ڤینه‌وه، ژیان شیرینه،
عومری بێ ئه‌ڤین، خه‌م و ئه‌سرینه،
ئه‌ڤین جوانترین، دابی گێتییه
لایه‌نی جوانی، ئه‌ڤین، شێتییه
*
داب: نه‌ریت
گێتی: دنیا

