






ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە، رێکەوتی 9.9.2025 بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان و مو‌سا ئەحمەد سه‌رۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی و نێردە دبلۆماسییەکان و کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسان و رێکخراوو شارەزایان،، پرۆژه‌ی ریسایكلین له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر، له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان راگه‌ێندرا….
له‌م ڕێوره‌سمه‌دا به فه‌رمی پرۆسه‌ی به‌كارهێنان و دانانی 500 سه‌به‌ته (سه‌تڵ) ی ریسایكلین له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر و دهۆك راگەێندرا ..
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، پرۆژەکەی بە ناوازەو گرنگ وەسفکرد، چونکە ئەوە پەیوەستە بە بابەتێکی هەستیاری وەک پاقژ راگرتنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، کە ئەوەش بەسروشتی خۆی یەکانگیرە لەگەل ئەو ئامانجە باڵا‌و ستراتیژیەی بەرنامە حکومەتی هەرێمی کوردستان، و خودی رێزدار مەسرور بارزانی، کە ئەولەویەت دانە بە پاقژبوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان …
شایەنی باسە ئامانجی دەستپێشخەرییەکە کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگه‌یه به پلاستیک، هاندانی خووی ئه‌رێنی و درووست كردنی کلتوری بەرپرسیاریه‌تی مەدەنی ،بەتایبەت لەنێو گەنجان و دامەزاوەکان…

