ئەمڕۆ دووشەممە 8/9/2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری ئافرەتمان دەستگیر کرد بەناوەکانی (س، ب، ش) و (ژ، ع، د)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن.”
ئاماژە بەوەش دراوە: تۆمەتبارانی ناو هاتوو، هەڵساون چاودێریکردنی چەند ماڵێک و یەکێک لە ماڵەکان لە ماڵەوە نەبوون، چوونەتە ژوورەوە و (قاصە)یەکیان دزیوە، کە بڕێکی زۆر دروای عێراقی و دۆلاری تێدا بووە.
ئەوەش خراوەتە روو کە تۆمەتباران لە کاتی گواستنەوەی (قاصە)کە، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن و خۆیان شوێنبزر بکەن زیاتر لە شەش ئۆتۆمبێلی تەکسیان گۆڕیوە.
هەروەها ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە هەمیشە هاوکاریانن لە پێدانی زانیاری.

