هەولێر، هەرێمی کوردستان— وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لەهەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک. ئەم تاقیکردنەوەیە ناوچەکانی ناوەوە و دەرەوەی پڕۆژەی ڕووناکی دەگرێتەوە.
جێگای باسە ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە لە ماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوە بۆ هەر پارێزگایەک کە تییایدا هاوڵاتیان کارەبای بەردەوامییان دەبێت.
بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە لە ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.
جێگای باسە کە ئەم تاقیکردنەوەیە لە پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات لە بەرواری 1 و 2 ی ئەیلول.

