لەچوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆسه‌ی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆسه‌ی تێست كردنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی عێراق ئه‌نجام درا.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 31.8.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی لیوا یاسین نوێنه‌ری ژووری ئۆپراسیۆنی عێراقی له هه‌رێمی كوردستان و عه‌مید عه‌بدولستار نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپراسیۆنی عێراقی و به‌رێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی هه‌ولێرو چاودێران و ھاوبەشانی ھەڵبژاردن، پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێرەکانی دەنگدان به‌ڕێوه‌چوو.
دوای تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ده‌نگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، كه‌وا پرۆسەكه تاقیکارییە ئامێره‌كانی پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنیی له وێستگه‌كانی ده‌نگدان لەخۆدەگرێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه‌وا نوێنه‌رایه‌تی كۆمسیۆن له هه‌ولێری پایته‌خت له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و كار‌و هه‌نگاوه یاساییانه‌ی كه پێویسته بنرێ ئه‌نجامی داون و ئه‌مرۆش بۆ تێست و هاوشێوه‌كردن، سێهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌چوو .
پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه له پرۆسه‌ی ئه‌مجاره‌دا هه‌وڵ دراوه كه‌مو كورتیه‌كان پڕبكرێته‌وه و هه‌نگاوی كرداره‌كی دیكه بهاوێژرێ، وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی فه‌یسی ده‌نگده‌ر له كاتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی مۆری په‌نجه‌كانی ده‌ست .

