ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئابی 2025، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان، دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت و تیروپشک بۆ ( 2 هەزار و 447 ) پارچە زەوی بۆ فەرمانبەرانی ( مەخموور، دیبەگە، قەراج ) ئەنجام دەدرێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە کە لە 27ـی ئاداری 2024، لەسەر فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران دەرچوو. بڕیارەکە تایبەتە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە پێشتر سوودمەند نەبوونە.
پێشتریش بەچەند قۆناغێک، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە، تاكو سهرجهم فهرمانبهرانی حكومهتی ههرێمی كوردستان زهوی وهردهگرن.

