ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئەردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له شاری ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه.
لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له (تویته‌ر) بڵاوی كرده‌وه: ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له شاری ئه‌نقه‌ره پێشوازی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
جێی باسه دوایین سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نقه‌ره له ڕۆژی 4ی ئه‌یلوولی ساڵی 2020 بوو كه ئه‌و كات به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیای كردبوو.