ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه رێكه‌وتی 27.8.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، دیاری رێزلێنانی به‌خشیه یاریزانی تێنسزان ئه‌حمه‌د شێروان ره‌ئوف، كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌و ته‌مه‌نی 12 ساڵه، ناوبراو له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری ده‌كات و خاوه‌نی چه‌ندین میدالیایه له ناو هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات …
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له تێنسزان ئه‌حمه‌د شێروان ره‌ئوف كرد، و دووپاتیكرده‌وه كه به گه‌شبینیه‌وه له ئاینده‌ی وه‌رزشی ئه‌و ده‌روانێ، وه‌كو منداڵێكی به‌هره‌مه‌ند له یاری وه‌رزشیه تاكه‌كان ناوێكی دیار ده‌بێت و جێگه‌ی شانازیه بۆ هه‌ولێرو هه‌رێمی كوردستان .
شایه‌نی باسه تێنسزان ئه‌حمه‌د شێروان ره‌ئوف، به‌شداری له چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی كردووه، له دواین پاڵه‌وانیه‌تی تینسی نێوده‌وڵه‌تییشدا به‌شداری كرد‌و توانی له‌سه‌ر ئاستی هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆی پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه بباته‌وه …

